ساڵی 2005 پاش هه‌شت مانگ چاوه‌روانی توانیم به هاوکاری خاتوو ماریانا چاوم به یوستاین گۆردر بکه‌وێ، ماریانا کچه پوری یوستاین گۆردره و ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ته‌کانی ئه‌و نه‌با بێ شک ئه‌و به‌خته‌م نه‌ده‌بوو وه‌ها ملاقاتێکم ببێ ، دیتن و قسه کردن له گه‌ڵ نوسه‌رێک که کتێبه‌کانی به زۆربه‌ی زمانه‌کانی دونیا ته‌رجومه کراوه و یه‌کێک له نوسه‌ره به ناوبانگه‌کانی جیهانه، بۆ من جێگای خۆشحاڵی بوو، یوستاین گۆردر ئه‌و نوسه‌ره‌یه که ساڵی 1991 کتێبی دونیای سۆفی دایه ده‌رێ و پتر له بیست ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشرا و به زیاتر له چل و پێنج زمان ته‌رجومه کراوه، زمانی فه‌لسفی ساده بۆ مێرمنداڵ و منداڵان تان و پۆی چیرۆکه‌که‌کانی دهتنن، یوستاین گۆردر مامۆستای فەلسفە لە زانکۆی بەرگنە لە وڵاتی نۆروێژ.
پێش ئه‌وه‌ی بیبینم ئاگاداری کرد بووم که له وت و وێژی رۆژنامه‌وانی بێزاره، هه‌ر بۆیه زۆر دۆستانه و به شێوه‌یه‌کی ساده و خۆمانە ئێمه‌ی بۆ نه‌هار له هۆتێلێک له ئوسلۆ ده‌عوه‌ت کرد، له گه‌ڵ چاو پێکه‌وتنی یه‌که‌م وه‌ها ساده و ساکار له گه‌ڵ من هه‌ڵس و که‌وتی کرد که گۆیا ساڵهایه یەکتر دەناسین، ره‌زا سوک و هه‌تا حه‌ز ده‌کا ساده و له به‌ر دڵان ، چاوه‌کانی بێ ئارام و بێ ئۆقره وه‌ک مناڵێک که بۆ یه‌که‌م جار بروانێته دونیا ، پڕ له پرسیار و زیندو و به تین. له گه‌ڵ ده‌ستی خۆم نموونه تابڵۆیه‌کی کاک شۆرشی یوسفی م نیشانی دا و داوام لێکرد له پێشانگادا به‌شدار بێت، ئه‌و تابلۆکه‌ی زۆر به دڵ بوو و به‌ڵێنی دا سه‌ردانی پێشانگاکه بکات.. کۆی ئه‌و چاو پێکه‌وتنه که دەوری 3 ساعه‌تی خایاند کە به‌شێکی زۆری به شێوه‌ی فیلم تۆمار کراوه، له راستیدا هیچ کات به ته‌ما نه‌بووم ئه‌و چاو پێکه‌وتنه بڵاو بکه‌مه‌وه، به‌ڵام له سه‌ر داوای چه‌ند کەسێکی دڵسۆز ئه‌و کاره‌م ده‌ست پێ کرد. من وه‌ک رۆژنامه نوسێک که بیهه‌وێ راپۆرتێک ساز کا قسه‌م نه‌کردوه، به‌ڵکوو وه‌ک نوسه‌رێک دیدارێکی ئاساییم هه‌بوه، هه‌ر بۆیه له زۆر جێگه یوستاین گۆردرێش پرسیاری جۆراو جۆری له من کردوه، بۆ نموونه داوام لێ ده‌کا له سه‌ر ئه‌و کورته چیرۆکه‌ی خۆم قسه بکه‌م که پێشتر یوستیان خوێندبویه‌وه، یان پێوندی دونیا منداڵی و تهجرۆبهکانی نوسین و هتد که من لێره‌دا باسیم نه‌کردوه و ئه‌گه‌ر پێوست بوو له داهاتودا ئه‌و کاره ده‌که‌م و بڵاوی ده‌که‌مه‌وه. لێره‌دا به‌شێک له چاو پێکه‌وتنه ده‌خمه به‌ر دیدی خوێنه‌ران و هیوادارم لە داهاتتودا پاشماوەی چاو پێکەوتنەکە حازر کەم .
جا با بزانین یوستاین گۆردر بۆ ده‌نوسێ؟
یوستاین گۆردر: زۆر جار ئه‌و پرسیاره‌م لێ ده‌کردرێ که بۆ ده‌نوسم، کاتێک منداڵێکی دوازده یان سیزده ساڵه بووم ته‌جروبه‌یه‌کی زۆر به هێز و قوڵم په‌یدا کرد، ژیان له ناو حه‌قایه‌تێکی جادوییدا. ژیان به شێوه‌یه‌کی باور پێ نه‌کراو ره‌مزاوی و هه‌ر له‌و کاته‌شدا کورته. له خۆم ده‌پرسی ئێمه له کوێوه هاتوین و ژیان به‌ره‌و کوێ ده‌روا، ژیان چییه، چۆن جیهان شكڵی گرتوه، ئاخۆ بنه‌ماکانی هه‌بوون زانستی له پشته یان که‌س به کس و هه‌رچی په‌رچیه؟ بیرم له ژیان له ناو ئستێره دوره ده‌سته‌کان ده‌کردوه. ئێستاش سه‌رقاڵی هه‌مان چه‌شنه پرسیاری کاتی منداڵێم و له خۆم ده‌پرسم ژیان چیه؟ حه‌ز ده‌که‌م ئه‌و ته‌جروبه‌ی خۆم که ژیان حه‌قایه‌تێکی جادوییه له گه‌ڵ خه‌ڵکانی دی دا به‌ش بکه‌م. زۆر ساده هۆکاری نوسینم ئه‌وه‌یه که وه‌ک ئینسانسێکی ئاسایی ناژیم و ئێستاش درێژەی پرسیاره‌کانی سه‌رده‌می منداڵیم له چیرۆکه‌کانمان ده‌ده‌مه‌وه. من حه‌زم زۆر له رێپێوان و کێوبڕینه، زۆر ده‌چمه ناو سروشت و پیاسه ده‌که‌م، له کاتی رۆیشتندا هه‌میشه سه‌ر قاڵی ئه‌و پرسیارانه‌م و له گه‌ڵ خۆم قسه ده‌که‌م، ئا له‌وکاته‌دایه زۆر جار یه‌که‌م تروسکه‌ی چیرۆکه‌که‌م ده‌روونم روناک ده‌کا و چیرۆک شکڵ ده‌گه‌رێ، دواتر داده‌نیشم و ده‌یهێنمه سه‌ر کاغه‌ز.
سه‌لاح: بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت روت ده‌کرده کتێب یان چاوه‌روان ده‌بوی له دروونی خۆته‌وه وه‌ڵام وه‌ر بگرێ؟
یوستاین گۆردر: من کتێبی جۆرواجۆری ئه‌ده‌بی ده‌خوێنمه‌وه، هه‌م نوروێژی هه‌میش هی وڵاتانی دیکه، به‌ڵام له‌و ئاخرانه‌دا زۆرتر و زۆرتر حه‌زم له خوێندنه‌وه‌ی کتێبی زانستیه، وه‌ک کتێبی فیزیک، یان ئه‌ستێره ناسی، ئه‌وه به جۆرێک گه‌ڕان به دوای وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمه، فیلمیش ته‌ماشا ده‌که‌م.
سه‌لاح: تا چ راده فیلم شوێنی له سه‌ر ژیانت داناوه؟
یوستاین گۆردر: ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش فیلمێکی کوردیم بینی، کاتێک بۆ سه‌رخۆشی ئه‌سپه‌کان، زۆرم پێ خۆش بوو، به‌ڵام فیلمێک که به شێوه‌ی مسۆگر کاری له سه‌ر ژیانمی کردبێ، فیلمه‌کانی چارڵی چاپڵینه، ده‌زانی چارڵی باسی گه‌وره‌ترین عه‌شقه‌کان و ره‌مز و رازی ژیان ده‌کا، کاتێکیش بۆ ئه‌وه‌ل جار فیلمی دونیای سوفیم دی، سه‌یر کاری تێ‌کردم، تهجرۆبهیهکهی ئێجگار به نرخ و تازه بوو بۆ من، من چاوم له فیلمێک ده‌کرد که له راستیدا له کتێبی من وه‌رگیرا بوو.
سه‌لاح: منیش چه‌ند جار ته‌ماشام کردوه کارێکی زۆر به نرخه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێک ویستی ژیانامه‌ی تۆ بکا به فیلم؟
یوستاین گۆردر: له چه‌ند جێگای دیکه‌ش گۆتومه، حه‌ز ده‌که‌م «ودی ئالێن» * ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که بێت، خۆشم ئه‌کته‌ر بم، فیلمه‌که باس له‌وه بکا، من کتێبه‌کانی خۆم له بن هه‌نگڵ دابێ و به ده‌وری دونیادا بگه‌رێم و له باره‌یاندا بدوێم، وا هه‌ست ده‌که‌م توانای ئه‌و ده‌ور گێرانهم هه‌بێ، ته‌جروبه‌ی ژیان وام پێ ده‌ڵێ.
سه‌لاح: تا چ راده باورت به ته‌جروبه له ژیاندا هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر که‌سێک پرسیار بکا گه‌وره‌ترین ته‌جروبه‌ت له ژیاندا چییه، تۆ ده‌توانی وه‌ڵام ده‌ر بی؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هاسانه بۆت؟
یوستاین گۆردر: برێک سه‌خته وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره. ره‌نگه سه‌یر و سه‌مه‌ره بێ، به‌ڵام گه‌ورترین ته‌جروبه‌ی ژیانم ئه‌و کاته بوو که له دایک بووم! بیست و چه‌ند ساڵ به سه‌ر ئه‌و رۆژەدا تێپه‌ڕ ببوو که من بۆ هه‌وه‌ڵ جار کتێبێکی چاپ کراوی خۆم به ده‌سته‌وه گرت، ئه‌وه‌ش ته‌جربه‌یه‌کی گه‌وره و خۆش بوو له ژیانمدا. روبه‌رو بونه‌وه له گه‌ڵ حه‌قیقه‌تیش خۆی له خۆیدا ته‌جروبه‌یه‌کی گەورەیە.
سه‌لاح: ده‌بینم سه‌یر غه‌رقی ره‌مز و رازی هه‌بوونی؟
یوستاین گۆردر: من له دونیادا نیم، خۆم دونیا‌م، من میوانی حه‌قیقه‌ت نیم، حه‌قیقه‌ت خودی منه، فه‌لسه‌فه به پرسیاری بچوک و گه‌وره ته‌ندراوه، که‌سێک که له سه‌ره‌مه‌رگ دایه بۆی گرینگ نییه که دونیا له چی ساز کراوه، به‌ڵام پرسیاری بچوکی وه‌ک ئایا فڵانی خۆشی ده‌وێم؟ بۆ ئه‌و گرنیگترین پرسیاره. ئه‌وه‌ی که ئێمه له کوێ‌را هاتوین و به‌ره‌و کوێ ده‌چێن پرسیاری گه‌وه‌ره و له مێژینه‌ی فیلسۆفان بوون، به‌ڵام به لای منه‌وه زۆر گرینگه که‌سێک له خۆی بپرسێ چۆن که‌سێک په‌یدا که‌م که منی خۆش بوێ و مانای عیشق بۆ ئه‌و گرینگ بێ. یا ئه‌و که‌سه له کۆیه که شیاوی وه بێ باقی ژیانمی له گه‌ڵ دابه‌ش که‌م، هه‌ر ئینسانه‌ی جۆره وه‌ڵامی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌و پرسیارانه. وه‌ک که‌سێک که حه‌ولم داوه زمانی فه‌لسه‌فه بۆ که‌م ته‌مه‌نه‌کان هاسان بکه‌مه‌وه به لامه‌وه گرینگه که چ شتێک ئێمه به ره‌هایی ده‌گه‌یه‌نێ؟ عیشق؟ دین و مه‌زهه‌ب؟
سه‌لاح : باسی دینت کرد، هێندێک پێیان وایه دین کۆیله‌تی دێنێ، پێم خۆشه بزانم تۆ وه‌ک چیرۆک نوسێک روانگه‌ت بۆ دین چیه؟
یوستاین گۆردر: بنه‌مای فه‌لسه‌فه که به پرسیار له هه‌بوون و نه‌بوون ده‌ست پێ ده‌کا خۆی زۆر نزیکه له دین، فیلسوف ده‌پرسێ دونیا چۆن ساز بوو، دینیش ئه‌و پرسیاره ده‌کا، به‌ڵام وه‌ڵامه‌کانی فیلسوف یه‌ک شت نیه و لک و پۆپی زۆر لێ ده‌که‌وێته‌وه، که‌چی دین وه‌ڵامێکی بۆ هه‌یه و هیچ کاتیش ئه‌و وه‌ڵامه ناگۆردرێ، حه‌ز ده‌که‌ی بزانی من بۆچی وا بیر ده‌که‌مه‌وه؟
سه‌لاح: بۆ من زۆر خۆشه بزانم.
یوستاین گۆردر: من له بنه‌ماڵه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگی و ده‌رک ئاواڵه گه‌وره بووم له شارێ ئۆسلۆ، دایکم جگه له‌وه‌ی مامۆستا بوو زنجیره چیرۆکێکی منداڵانه‌شی بڵاو ده‌کردوه بابم مودیری قوتابخانه‌ی کۆتایی بوو، ماڵی هه‌موو جۆره که‌سێک روی تێده‌کرد، له ئینسانی چه‌پ را بگره تا مه‌زهه‌بی و ده‌سته راستی و هتد، ئه‌وه بوو که من خۆم به هیچ بیرۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت نه‌به‌سته‌وه، نازانم تۆ ئه‌و کتێبه‌ی منت خوێندۆته‌وه یا نا، ژیان کورته.
سه‌لاح: به‌ڵێ من به کوردی خوێندومه‌ته‌وه.
یوستاین گۆردر: کراوه به کوردیش؟!
سه‌لاح: به‌ڵێ چه‌ند کتێبێکی تۆ کراوه به کوردی.
یوستاین گۆردر: من له‌و کتێبه‌دا باسی عیشق ده‌که‌م، عیشق به خودا و عیشقی به ئینسان، قاره‌مانی چیرۆکه‌که له به‌ر عیشقی به خودا پشت له خێزانی خۆی ده‌کا، من لێره‌دا نه‌هاتوم ببمه قازی و بڵێم حه‌ق به کێههیانه، خوێنه‌ر خۆی به‌و ئاکامه ده‌گا، ئه‌و جۆره بیر کردنه‌وه‌ی خۆم له‌و ماڵه‌ی خۆمان ده‌زانم که میوانداری هه‌ر جۆره فیکرێک بوو.
سه‌لاح: کاتێک بیر له چیرۆکه‌کانی تۆ ده‌که‌مه‌وه ده‌بینم زۆربه‌یان به شێوه‌یه‌ک ده‌یان هه‌وێ زێهنی منداڵ و مێرمنداڵان به بیری فه‌لسه‌فی را بێنن، رفێقێکی من به ناوی ئیدریس ئیسلامی* ته‌رحێکی عه‌ملی به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ئێران پێشنێار کردوه که منداڵان فه‌لسه‌فه به زمانێکی ساده بخوێنن، یانی فه‌لسفه ببێته کتێبێکی ده‌رسی منداڵان.
یوستاین گۆردر: شتێکی زۆر به نرخه، ئێمه لێره شتێکی وامان نیه، زۆر خۆشحال ده‌بم نوسخه‌یه‌کی ئه‌و ته‌رحه ببینم، ته‌رحێکی وا ده‌توانێ گۆرانکارێکی جیدی و گه‌وره له په‌روه‌رده‌ی منداڵاندا ساز کا، ئه‌گه‌ر قسه‌ت له گه‌ڵ ئه‌و رفێقت کرد، له لایه‌ن منه‌وه ده‌ست خۆشانه‌ی لێ بکه، به بروای من له هه‌وڵ هه‌نگاودا زۆر گرینگه ده‌سته‌ڵاتدارانی حکومه‌تی، ئه‌وانه‌ی کاریان ته‌ئیدی ئه‌و جۆره تهرحانهیه له بایه‌خی کاره‌که تێ بگه‌ن، ئه‌و جۆره کارانه بۆ هه‌وه‌ڵ جار زۆر دیواری سه‌خت و بڵیندیان دێته پێش، هه‌موو کارێکی چوارچێوه شکێن و نوێ ئه‌و گرفتانەی هه‌یه.
سه‌لاح: کاتێک جیهانی سۆفیت ده‌نوسی هیچ کات بیرت ده‌کردوه که منداڵان له مه‌به‌سته فه‌لسه‌فیه‌کان نه‌گه‌ن؟ ئه‌و دیواره‌ی باسی ده‌که‌ی له پێش کاره‌که‌تدا به‌رز بۆوه؟
گۆستاو گۆردر: من ده‌مزانی که منداڵان و مێرمنداڵان جه‌زبی ئه‌و کتێبه ده‌بن، چونکه من به رۆحیهیهکی منداڵانه‌وه ده‌م نوسی، من نه‌مویستوه ده‌رسی مێژووی فه‌لسه‌فه بده‌م، گرینگ راکێشانی سرنجی منداڵان بۆ له‌زه‌ته‌کانی فه‌لسه‌فه‌یه، چێشتنی تامی شیرینی فه‌لسه‌فه، ئه‌وه‌یه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی. به‌ڵام زۆر گرینگه که خوێنه‌ر بزانێ چیرۆک ده‌خوێنێته‌وه نه‌ک مێژوی فه‌لسه‌فه.
سه‌لاح: کاتێک کتێبی «جیهانی سۆفی»م خوێنده‌وه کوت و پڕ که‌وتمه بیر کتێبی بابه لینگ درێژ**، قاره‌مانی چیرۆک «جودی ئابووت» منداڵێکه له رێگای نامه‌وه له گه‌ڵ که‌سێکی نادیار ده‌بێته هاورێ، له جیهانی سۆفی یشدا منداڵێک له رێگای نامه‌وه له گه‌ڵ پیاوێکی نه ناسراو ده‌بێته رفێق.
گۆستاو گۆردر: بیرێکی جوانه و بۆ من تازه‌یه، که‌س تا ئێستا ئاماژەی به‌وه نه‌کردوه، به‌ڵام ئاشنا بوونی سوفی له گه‌ڵ پیاوی نه‌ناسراو، ده‌بێته هۆی ئه‌وه که سوفی بچێته ناو دونیایه‌کی گه‌وره و نه‌ناسراو، ته‌نانه‌ت سوفی خولیای زانینی زۆرتر له باره‌ی دونیای فه‌لسه‌فه‌دایه، بۆ سوفی گرینگ ئه‌وه نیه پیاوه کێیه، ره‌نگه ئه‌گه‌ر پیاوه‌که چیرۆکی فه‌لسه‌فه‌ی پێ نه‌با و سرنجی سوفی رانه‌کێشا با، ئه‌و پێوه‌ندیه به‌رده‌وام نه‌با. له بابه لینگ درێژدا، جودی ئابوت منداڵێکی بێ باب و دایکه، ده‌ی هه‌وێ بخوێنێ و بچێته قوتابخانه به‌ڵکوو له‌و رێگاوه بتوانێ بۆشایی هه‌تیو بوونی خۆی پڕ کاته‌وه، بابه لینگ درێژ یاره‌مه‌تی مه‌عنوی و مادی جودی ده‌دات تا جودی وه‌ک ئه‌وانی دیکه بژی، به‌لام سوفی ده‌ی هه‌وێ وه‌ک ئه‌وانی دیکه نه‌ژی و له راستیدا پێ ده‌نێته دونیایه‌کی ته‌واو جیاواز.
* Woody Allen دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی.
** « «Judy Abbot کیژە بچکۆلەی قارەمانی رۆمانی» Daddy Long Leges» لە نوسینی «Jean Webster»
*** ئیدریس ئیسلامی، مامۆستای زانکۆی ئازادی مەهاباد و وەرگێڕ.
گۆڤارا مەتین گۆڤارا مەتین