بابەت

مەتین پێویستە چی بکات ….؟!!

د سالار عوسمان – بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

(گۆڤاری مەتین) بە دیرۆکەوە، بەڵام بە ڕوانین بۆ ئەمڕۆ و گۆڕانکارییەکانی، جارێکی تر دەردەچێتەوە و دەبێتە دەستودیاریی ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی خانی.

گەر ئەم دەرازینگە بکەینە گەنگەشە:

دیرۆک و ڕوانین بۆ ئەمڕۆ.

لێکگرێدانەوی پەروەردەیی دیرۆک و ئەڤرۆ.

چۆن دیرۆک بگوازینەوە بۆ نەوەکان؟

چۆن بەرھەمداریی بکەین؟

ئەرێ لە نەوەی ئێستا تێدەگەین؟

دیالۆگی نێوان نەوەکان چۆنە و لە چ ئاستێکدایە؟!..

 (گۆڤاری مەتین) چۆن دەبێتە پلاتفۆرمی ئەو ئامانجە کلتوورییە نیشتیمانییە سیاسییانە؟

بەرسڤ بۆ ئەو ئارمانجانە ئەوەیە بگەڕێینەوە بۆ سەرچاوەی زەلالی ئارمانجەکانی یەکەم ژمارەی (گۆڤاری مەتین)، کە لە شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵەکانی 1970 – 1975دەرچووە، کە بریتیە لە ڕۆشنی بۆ نیشتیمانێکی دەوردراو بەتاریکی، تاریکی ستەم، تاریکی نەزانین، تاریکی دواکەوتوویی و ھەموو ئەو تاریکییانەی کە دەرگا دادەخەن و ڕۆشنایی دەکوژن، دیارە سەرچاوەی ئەو ڕۆشنی و ڕووناکییەیش (ڕێبازی بارزانی) یە، ئەو ڕێبازە ڕاستەی خوارییەکان چارەسەر دەکات و نەتەوەیەک دەخاتە سەر ڕاستەڕێی ژیان.

مەتین چیایەکی بە ھەیبەتی کوردستانە، ھێز و شیان بە ھەموو کوردستانییان دەبەخشێت، بە چەشنی چیای مەتین، دەبێ گۆڤاری مەتین-یش دەرگا بۆ ھەموو قەڵەمێکی ڕووناک و دیموکراسی و پێشکەوتووخواز بکاتەوە، دەبێ پانتایی بۆ ڕەخنە خۆش بکات، دەبێ بە شێوەی دیجیتاڵ و لە نێو سۆشیالمیدیا بوونی ھەبێت، دەبێ بە سووردوەرگرن لەو دیرۆکەی ھەیەتی خوێندنەوەی نوێ پێشکەش بکات و ئەڤرۆ و گەنج و نەوەی ئێستا، کە خودان پرس و پرسیارن لە خۆی کۆبکاتەوە و کورت و کرمانجی(ڕووناکی کۆبکاتەوە!).

دوماھی، پیرۆزبایی و دەستخۆشی گەرم لە ستافی ھێژای گۆڤاری مەتین دەکەین، ئەوانەی دوێنێ و ئەڤرۆ و تەنانەت سبەییش، چونکە دڵنیام مەتین – ی چیا و مەتین – ی گۆڤار و مەتین – ی ڕووناکی ھەر بەردەوام دەبن!..

ڤان بابەتان ببینە

گەلەك زانا و بیرمەند و فەیلەسوف و جڤاكناس و دەروونناسێن جیهانی هەر ژ كەڤن و …