حەمەکەریم عارف
هه‌ڵبه‌ته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی شتێك نییه له ئه‌زه‌ڵه‌وه به باڵای ئه‌م یا ئه‌و نه‌ته‌وه‌دا بڕابێ و له ده‌رێی واقیعدا چێ بووبێ و پشتا‌و پشت به میرات هاتبێ، به‌ڵكو شتێكی رێژه‌ییه‌و له نێو پرۆسه‌ی مێژوودا چێ بووه‌و چێ ده‌بێت. وه‌كو چۆن هیچ دیارده‌و رووداوێك له مێژووییه‌ت به‌ده‌ر نییه‌و له ده‌رێی مێژوودا نییه، ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییش له ده‌رێی مێژوودا نییه، به‌ڵكو بۆ خۆی ناسنامه‌یه‌كی رێژه‌یی مێژووكرده‌و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له رێگه‌ی كارلێكی خۆی و په‌یوه‌ندییه دیالیكتیكیه‌كانیه‌وه ده‌گه‌ڵ مێژوودا‌و له ناو مێژوودا به ده‌ستی دێنێ و هه‌رگیزو له هیچ سه‌رچاوه‌و جه‌وهه‌رێكه‌وه به میرات بۆی نه‌ماوه‌ته‌وه‌و شتێكی جێگیر‌و نه‌گۆڕ نیه. به‌ڵكو وه‌كو هه‌ر دیارده‌و واقیعێكی دی پابه‌ندی گۆڕانه‌و به گوێره‌ی گۆڕانی بار‌و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویی ده‌گۆڕێت..كه ده‌ڵێین مێژوو ته‌نیا رابردوومان مه‌به‌ست نییه، به‌ڵكو ئیستا‌و داهاتووشمان مه‌به‌سته.
(١)
ئه‌و زه‌مه‌نانه به جۆرێ ئاوێته بوون و له حاڵی كارلێكدان، ئه‌گه‌ر جیاكردنه‌وه‌یان مه‌حاڵ نه‌بێت، ئه‌وا یه‌كجار ئه‌سته‌مه، چونكه مێژوو پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌و له گه‌شه‌كردن و گۆڕانی هه‌میشه‌ییدایه و زندوویه‌تی له روودا‌و ودیارده زندووه‌كانی شوێن و زه‌مه‌نانه‌وه وه‌رده‌گرێت و تاریخییه‌تی پێده‌به‌خشێت.. هه‌ڵبه‌ته چه‌مكی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه‌جگار به‌ربڵاوه، راسته‌وخۆ وناراسته‌وخۆ له كاری هه‌موو ئه‌هلی مێژوو، فه‌لسه‌فه، ئه‌ده‌ب، كۆمه‌ڵناسی،و ده‌روونناسی‌و…هتد ده‌بینرێ، بۆیه ده‌شێت بگوترێ دیاریكردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر گه‌لێك به شێوه‌یه‌كی بابه‌تی و به میتۆدێكی زانستیانه، ره‌نگه بكاته هاوتای خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعی مێژووی ئه‌و گه‌ل‌و میلله‌ته.. چونكه نه‌ته‌وه له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا وه‌كو سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایەتی زۆر به‌هێزو كارا، له رێگه‌ی سیاسه‌ت و چالاكییه‌كانی خۆیه‌وه ره‌وتی مێژوو دیاری و ئاراسته ده‌كات.. كه‌واته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییش له حاڵی گۆڕاندایه، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش ماك و تۆوی گۆڕانی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه‌و زۆر جار كه له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تر ده‌ڕوات به ناچاری دووچاری جۆره په‌شێوی و ئه‌نارشیزمێك ده‌بێت، چونكه به قۆناغێكی گۆرانكاری ره‌وته‌نی و ڕاگوزاری ڕیشه‌ییدا ده‌روات. هه‌ڵبه‌ته ئه‌نارشیزم زاده‌و به‌ره‌نجامی هه‌ر گۆڕانێكی ریشه‌یی و ره‌سه‌نه، ئه‌م قۆناغه قۆناغی گوێزانه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌قلیدییه‌وه، كه له هه‌موو ئاسته ئایدۆلۆجی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه داوه‌شیوه‌و له به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاته‌وه‌و له حاڵی پاشه‌كشه‌و راگه‌یاندنی به‌زینی یه‌كجاره‌كی خۆی و چۆڵكردنی مه‌یدانه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تازه‌ی ئه‌وتۆ كه ده‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه تازه‌كاندا بگونجێت جا له‌م حاڵه‌تانه‌دا ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییش ده‌بێ بگۆرێ و شه‌قڵ و مۆركی هه‌لومه‌رج و كۆمه‌ڵگه تازه‌كه وه‌ربگرێ.. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانرێ كه ناسنامه ره‌نگه فاكته‌رێكی یاریده‌ده‌ری جۆره یه‌كێتییه‌كی فشه‌ڵ بێ، به‌ڵام به ته‌نێ هه‌موو شتێك نییه، چونكه سیما هاوبه‌شه‌كانی ئه‌م ناسنامه‌یه سنووردار‌و رێژه‌ییه له حاڵی گۆڕاندایه.. بۆیه ده‌وره‌كه‌شی سنووردار‌و رێژه‌یی و له حاڵی گۆڕاندا ده‌بێت. له چوارچێوه‌ی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، مێژوویی، هزری و كه‌لتووری به‌ده‌ر نابێ. بۆیه له گۆشه‌نیگای سۆسیۆ مێژووییه‌وه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كاته كۆی شێوازی هزرین و هه‌ست و ره‌فتاری هاوشێوه‌و تا راده‌یه‌ك زاڵ، و ده‌گه‌ڵ بزاوتی مێژوو و گۆڕانه ریشه‌ییه‌كاندا ده‌گۆڕێت. كه‌واته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌كو ئاماژه‌مان كردێ، ناسنامه‌یه‌كی رێژە‌ییه‌و به‌ره‌نجام و زاده‌ی كارلێك و مامه‌ڵه‌ی دیالێكتیكی هه‌ر گه‌لێكه ده‌گه‌ڵ مێژوودا‌و شتێك نییه به میرات و پشتا‌وپشت مابێته‌وه‌و هاتبێ. چونكه خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر گه‌لێك به‌ره‌نجامی فاكته‌ره مێژووییه دینامیكیه‌كانی وه‌كو ته‌ماسی كه‌لتوری و شه‌ڕ‌وشۆڕ، كۆچ و كۆچبه‌ری، داهێنان، قه‌یران و ئاسته‌نگان، كێشه‌ێن كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌وراز‌و نشێوی سیاسی، سه‌ركه‌وتن و نوشستی و هه‌وراز‌و نشێوییه‌كانی ژیان و چۆنیه‌تی هزرین.. هتد. ئه‌م فاكته‌رانه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌و كه‌لتور‌و شارستانیه‌تی نه‌ته‌وه دیاری ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ندێ فاكته‌ری جێگیر‌و نه‌گۆڕی وه‌ك جوگرافیا و سر‌وشتی مرۆڤانی و ره‌گه‌زو نه‌ژاد. جا مادامێكی ئه‌م فاكته‌ره دینامیكیانه ده‌گه‌ڵ ره‌وره‌وه‌ی چه‌رخی مێژوودا ده‌گۆڕێن، كه‌واته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییش له حاڵی گۆڕاندایه، له كارلێكی به‌رده‌وامدایه له ناو پرۆسه‌ی گۆڕان و گۆڕیندا.. بۆیه بۆ دیاریكردن و ناسین و ده‌ست نیشان كردنی ناسنامه‌ی هه‌ر میلله‌ت و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێویسته به گوێره‌ی میتۆدێكی زانستی ته‌واو، سیسته‌م و به‌ها‌و كه‌له‌پور‌و داب و نه‌ریتی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بخرێته به‌ر ورده‌بینی شیكردنه‌وه‌و تۆژینه‌وه‌و پۆلێن بكرێ، تا له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌وه، نه‌ك ناسنامه‌یه‌كی جێگیری نه‌گۆڕی ئه‌و گه‌له دیاری بكرێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاراسته‌و خه‌سڵه‌ته گشتی و هاوشێوانه دیاری بكرێ كه له خه‌ڵكانی تری جیا ده‌كاته‌وه‌و كه‌سایه‌تی قۆناغێك له قۆناغه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی بنوێنێ و نیشان بدات.. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه زۆربه‌ی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی میلله‌تێك پێكه‌وه گرێ ده‌ده‌ن، خه‌سڵه‌تی رێژە‌یین و مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی میلله‌تێك له قۆناغێكی مێژوویی‌دا له میلله‌تانی دی جیا ده‌كاته‌وه، له قۆناغانی تردا جیای بكاته‌وه یان هه‌مان ده‌وری جیاكه‌ره‌وه بدێنێ وبگێڕێ.. چونكه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ناسنامه‌یه‌كی مێژووییه‌و مێژوو گه‌ڵاڵه‌ی ده‌كات و له بۆته‌ی مێژوودا قاڵ ده‌بێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێ وێنا‌و هه‌ستی هاوبه‌شی ده‌سته‌جه‌می هه‌ن له چوارچێوه‌ی زمان، سیسته‌م و داب و نه‌ریت و به‌ها‌و كه‌لتوردا ده‌گیرسێنه‌وه‌و ده‌شێت له دیاریكردنی ناسنامه‌ی گه‌لاندا په‌نای بۆ ببرێ و سوودی لێوه‌ربگیرێ، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه نه‌گۆڕن و له قالوبه‌لاوه واهاتووه‌و وابووه‌و هه‌ر وا ده‌مێنێ.
(2)
ده‌شێت ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له گۆشه‌نیگای سۆسیۆلۆجییه‌وه به‌مجۆره پێناسه‌بكرێ كه بریتییه له‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه گشتیانه‌ی كه گه‌لێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك له قۆناغێكی مێژوویی‌دا جیا ده‌كاته‌وه.. به‌ڵام هه‌ركاتێ ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیانه به‌و چاوه سه‌یر كرا كه له قالوبه‌لاوه هاتووه‌و هه‌روابووه‌و هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و له پێكهاته‌ی ئه‌قڵی – سایكۆلۆجیدا ره‌گی داكوتاو چه‌سپی و كه‌وته سه‌رووی پرۆسه‌ی گۆڕانه‌وه، ئه‌وا مانا‌و چه‌مكێكی میتافیزیكی وه‌رده‌گرێت‌و له عیلمییه‌ت ده‌كه‌وێ… چونكه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خه‌سڵه‌ت و چه‌مكێكی سه‌یروره‌ویه نه‌ك ئه‌نتۆلۆجی‌و كه‌ینونه‌وی.. واته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له تاریخیه‌ت به‌ده‌ر نییه و مێژووكرده. ئاشكراشه كه نێوه‌رۆكی مێژوو یان تیمه‌و بابه‌ت و كه‌ره‌سته‌ی مێژوو له‌و شتانه پێكدێ كه ر‌و‌وده‌ده‌ن، نه‌ك له شتی چه‌سپاو‌و نه‌گۆڕ..جا قاییل بوون به چه‌مكی میتافیزیكی سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ، به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ده‌كاته ره‌فزكردنی كۆمه‌ڵگه یان نه‌ته‌وه وه‌كو بوونێكی مێژوویی..ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا جۆره نكوڵی كردنێكه له زه‌مان یان كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی زه‌قا‌و زه‌قی رۆڵی زه‌مانه.. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی دژایه‌تی مێژووه، چونكه هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له ئیستایه‌كی بێ زه‌ماندا ناژی.. هه‌ڵبه‌ته سه‌رده‌می نوێ ئه‌م ته‌رزه هزرینه ره‌تده‌كاته‌وه‌و به زه‌بری زانست و میتۆدی زانستی ئه‌و شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه ورد‌و تایبه‌تیانه په‌سند ده‌كات كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هۆ‌و ئه‌نجام كه‌شف ده‌كات.. جا ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییش بابه‌تێكی مێژووییه نه‌ك بابه‌تێكی میتافیزیكی، بۆیه ده‌بێ وه‌كو به‌شێك له مێژوو وبارودۆخی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه وردبكرێته‌وه‌و شیبكرێته‌وه كه ده‌مانه‌وێ ناسنامه‌كه‌ی ده‌ست نیشان بكه‌ین. هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بریتییه له دنیایه‌ك په‌یوه‌ندی كه له حاڵی گۆرانی به‌رده‌وامدایه‌و هیچ شتێكی چه‌سپاو‌و نه‌گۆڕ له ئارادا نییه. دیاره ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌بێ كۆمه‌ڵێك به‌ها‌و رێسا‌و داب و نه‌ریت و ره‌فتاری هاوبه‌ش نابێت، كۆی ئه‌وانه شه‌قڵ و مۆركێكی تایبه‌تی ئه‌وتۆی ده‌داتێ كه له قۆناغێكی مێژوویی‌دا پێی بناسرێ و جیا بكرێته‌وه.. دیاره هیچ میلله‌تێك به‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ئیستایه‌وه له دایك نه‌بووه‌و در‌وست نه‌بووه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌نجام و زاده‌ی مێژووه، به‌ده‌م سه‌یروره‌تێكی هه‌میشه‌ییه‌وه له حاڵی گۆڕاندایه، دیاره به‌ها‌و رێسا‌و داب و ره‌فتاری هاوبه‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر میلله‌تێكیش نه له پڕ‌و نه له خۆڕا‌و نه له ده‌رێی دیارده‌و رووداوه‌كانی ژیاندا هه‌ڵده‌تۆقێ‌و نه له كوتوپڕێكدا له ناو ده‌چێت و شوێنه‌واری نامێنێ..پرۆسه‌ی گۆڕان پرۆسه‌یه‌كی سست و خاوه، خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیش چوون یه‌ك نین، هه‌ندێكیان خێراتر له هه‌ندێكیان ده‌گۆڕێن و نامێنن.. جا هه‌رچه‌نده ناسنامه‌یه‌كی جێگیر‌و گونجاوی ته‌واو نییه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكرا‌و له‌باری ده‌روونی، هزری، و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به راده‌یه‌ك له یه‌ك ده‌چن كه بشێت بكرێ به به‌ڵگه‌ی ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی گشتی له چوارچێوه‌ی قۆناغێكی مێژوویی دیاریكراودا.. هه‌ڵبه‌ته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به درێژایی رۆژگاران و له ئه‌نجامی كارلێكی به‌رده‌وامی تاك و كۆدا در‌وست ده‌بێت.
كه‌واته نابێ به ته‌مای ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی تۆكمه‌و یه‌ك ده‌ست بین كه به درێژایی مێژوو به نه‌گۆڕی بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌مه وامان لێده‌كات دوای كڵاوی بابردوو بكه‌وین و نه‌توانین به شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤ و كارا، به جۆرێكی داهێنه‌رانه له‌گه‌ڵ مێژووی تازه‌دا بكه‌وینه كارلێكه‌وه… گومانی تیا نییه میلله‌تان به درێژایی رۆژگار‌و مێژوو راسته‌وخۆ‌و ناراسته‌وخۆ به‌شدارییان له به‌رهه‌مهێنانی ژیار‌و شارستانیه‌تانی تیره‌ی به‌شه‌ردا كردووه‌و ئه‌مه‌ش شه‌قڵێكی جیهانی‌و ئینسانی، كاڵ یان تۆخی، به گوێره‌ی به‌شداری هه‌ر میلله‌تێك، به ناسنامه‌ی ئه‌و میلله‌ته به‌خشیوه. بۆیه ده‌بێ میلله‌تان ، به تایبه‌تی له‌م رۆژگاره له‌ز‌و بەزو گڵۆبالیزه‌یه‌دا، كه ته‌واو دنیا بچووك بووه‌ته‌وه‌و میلله‌تان نه‌ك هه‌ر له یه‌كتر نزیك بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكو له زۆر شت‌دا بوون به شه‌ریك، ده‌بێ خۆ له هه‌ر جۆره ته‌عه‌سوبێكی نه‌ته‌وه‌یی دوور بگرن ، به تایبه‌تی بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دامه‌زراندووه‌و كه‌ڵكه‌ڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان هاتووه‌ته دی و پێویستیان به‌وه نه‌ماوه له رای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوودا بخه‌بتن كه گوزارشت له بوونی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوویان بكات. چونكه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌نجامی دوو فاكته‌ری ناوخۆ‌و ده‌ره‌كیه، فاكته‌ره ناوخۆكان ئه‌و داب و نه‌ریت و ره‌فتاره هاوبه‌شانه‌ن كه له چوارچێوه‌ی مێژوودا در‌وست بوون و گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه‌و بگره هه‌ندێكیان هه‌ر نه‌ماون، فاكته‌ره ده‌ره‌كیه‌كه‌ش بریتییه له ته‌ماس و كارلێكی هه‌ر میلله‌تێك ده‌گه‌ڵ ئه‌و بار‌ودۆخ و هه‌لومه‌رجه جیهانییه پڕ گۆڕانانه‌ی كه شه‌پۆلانی كه‌لتوری و نموونه‌ی شارستانیه‌ت و ژیاریی یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌گه‌ڵ خۆدا دێنێ، و جۆره كاردانه‌وه‌یه‌كی نا‌وخۆ چێده‌كات كه خۆ له داب و نه‌ریته كۆنه‌كان رزگار بكه‌ن یان بیگۆڕن..جا لێره‌دا هه‌ردووك ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤانی تێكده‌كه‌نه‌وه..واته هه‌ر ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كاته نموونه‌یه‌كی بچووككراوه‌ی ناسنامه‌ی مرۆڤانی و لێكچوونێكی زۆریان ده‌كه‌وێته نێوان.. كه‌واته هه‌ر ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌نجامی فاكته‌ره ناوخۆییه‌كان و فاكته‌ره جیهانییه‌كانیشه. ئه‌م پێكهاته ئه‌نتۆلۆجییه‌ی ئیستای به ته‌نیا به‌ره‌نجامی ئه‌و ر‌و‌وداوانه نییه كه له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا، له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیدا روویان داوه، به‌ڵكو به‌ره‌نجامی ئه‌و رووداوانه‌شه كه له وڵات و ژیار‌و شارستانیه‌ت و كه‌لتوری نه‌ته‌وه‌و میلله‌تانی دیكه‌شدا روویان داوه.. ئه‌مه‌ش كرانه‌وه‌یه‌كی مرۆڤانییه له نێوان گه‌لانی جیهان و كه‌لتور‌و شارستانییه‌تی گه‌لانی جیهاندا، كه ره‌نگه خۆی له خۆیدا مه‌رج و پێویست بێ بۆ به‌رده‌وامی مانی مرۆڤانی.
(3)
زۆرجار ده‌بینین میتۆدی میتافیزیكی بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به‌كار ده‌برێت و خه‌ڵكانێكی زۆری پێ چه‌واشه ده‌كرێت، ئیدی ئه‌و پۆلێنه میتافیزیكیه یان له رووی نه‌زانینه‌وه‌یه یان به ئانقه‌سته‌و غه‌ره‌ز‌و مه‌به‌ستی خۆی له پشته‌وه‌یه. بۆ نموونه له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا راوبۆچوونێكی وا هه‌بوو كه مه‌حاڵه ئه‌ڵمانیا ببێ به ده‌وڵه‌تێكی پیشه‌سازی، چونكه رۆح و ته‌بیعه‌تی ئه‌ڵمانی زیاتر به فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر گوزارشت له خۆی ده‌كات و ده‌گه‌ڵ زانست و ته‌كنۆلۆجیادا نایكرێ یا كه‌متر ده‌سازێ. كه‌چی دوای چه‌ند ساڵێك ئه‌ڵمانیا بوو به یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازییه پێشه‌نگه‌كان. یا له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌ما واباو بوو كه عاره‌ب ئه‌هلی غیره‌ت و قاره‌منیه‌تی و جه‌نگاوه‌رین و وڵاتگیری و خۆراگری وسه‌ركه‌وتن له رۆحیاندا ره‌گی داكوتاوه‌و به‌زینیان له مه‌زه‌بدا نییه و جوله‌كه ترسنۆك و بوده‌ڵه‌و سه‌ركز‌و خاكه‌سه‌رن، كه‌چی له شه‌ڕی شه‌ش رۆژودا ئه‌م هاوكێشه‌یه به جۆرێ ئاوه‌ژوو بووه‌وه و داغێكی وای به عاره‌به‌وه نا كه ئیستاش پێوه‌ی ده‌ناڵن.
ئه‌م دوو نموونه‌یه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه هیچ دیارده‌و واقیعێك قه‌ده‌ر‌و چاره‌نووس نییه كه له قالوبه‌لاوه به باڵای ئه‌م كۆمه‌ڵگه یان ئه‌و میلله‌ت یا ئه‌و نه‌ته‌وه‌دا بڕابێ و به ئامان و زامان لێی نه‌بێته‌وه. هه‌ردیارده‌و روواو‌وواقیعێك زاده‌و به‌ره‌نجامی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ئایدۆلۆجی و.. قۆناغی مێژوویی خۆیه‌تی و مێژووش له گۆڕانی به‌رده‌وامدایه‌و سه‌رله‌به‌ری ژیانی شه‌خسی و گشتی و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئایدۆلۆژی و كه‌لتوری و مێژوویی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌گۆڕێت و چۆنیه‌تی كارلێكه ئه‌رێتی و نه‌رێتیه‌كان ده‌گۆرێت، ئیدی گۆڕان ریشه‌ی بوونه‌و هیچ دیارده‌و رووداو‌و واقیعێك لێی ناخه‌له‌سێت، بۆیه له‌باری سه‌رنجی زانستییه‌وه هه‌رگیز ناشێت قۆناغێكی دیاریكراوی مێژووی كۆمه‌لگه‌یه‌ك یان نه‌ته‌وه‌و میلله‌تێ وه‌ربگرین و به باڵای سه‌ر له‌به‌ری مێژووی ئه‌و كۆمه‌ڵگه یا میلله‌ته‌یدا ببڕین . هیچ شتێكی جێگیر‌ونه‌گۆڕ له بووندا نییه، ته‌نانه‌ت سر‌وشت و ته‌بیعه‌تی به‌شه‌ریش ده‌گه‌ڵ گۆڕانی بار‌ودۆخ و هه‌لومه‌رجی مێژوویی‌دا ده‌گۆڕێت.. بۆ نمونه تاوه‌كو ناوه‌راستی سه‌ده‌ی بیسته‌میش له هزری رۆژاواییدا وا باوبوو كه گه‌لی ژاپۆنی به ته‌بیعه‌ت و له جه‌وهه‌ردا گه‌لێكی لاسایی كه‌ره‌وه‌یه‌و توانایه‌كی گه‌وره‌ی لاسایی كردنه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به‌هره‌ی ئه‌فراندن و داهێنانی نییه، ئایا كێ ده‌توانێ ئیستا قسه‌ی وه‌ها بكات؟ ژاپۆن ئیستا نموونه‌ی زاكونی و ته‌ناهی‌و نیزامه..كه‌واته هیچ ناسنامه‌یه‌ك نه‌هه‌میشه‌یی و جێگیره‌و نه له‌سه‌رووی ئه‌و فاكته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌یه كه تیایا ده‌ڕسكێ و به‌رجه‌سته ده‌بێت . لێره‌دا فاكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌مان كاتدا هه‌موو فاكته‌ره ئابوری و رامیاری و رۆشنبیری و ئایدۆلۆجی و مێژووییه‌كان ده‌گرێته‌وه.. بۆ نموونه عاره‌ب هه‌ر عاره‌به، به‌ڵام عاره‌بی سه‌رده‌می زێڕینی به‌غدا‌و دیمه‌شق و ئه‌سپانیا له كوێ و عاره‌بی ئه‌مرۆ له كوێ؟! هه‌روه‌ها یونان و رۆمانیش.
(4)
مێژووی تیره‌ی به‌شه‌ر پڕه له نموونه‌ی ئه‌و میلله‌ت و گه‌ل و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه به ده‌یان ساڵ و پتریش له سایه‌ی ملكه‌چی وگوێڕایه‌ڵی ناچاری و چه‌وسانه‌وه‌و سه‌ركوتكاریدا ژیاون، دیاره ئه‌مه هه‌رگیز نیشانه‌ی ئه‌وه نییه كه ئه‌و میلله‌تانه به ته‌بیعه‌ت حه‌ز له چه‌وسانه‌وه ده‌كه‌ن و میلله‌تی مازۆخین و له‌زه‌ت له ئازاری خۆیان ده‌بینن، به‌ڵكو ئه‌مه زاده‌ی بار‌ودۆخ و هه‌لومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ئایدۆلۆجی و سیاسییه‌كانه كه رژێم و سیسته‌مێكی سه‌ركوتكاری له قۆناغێكی مێژوویی دیاریكراودا لێده‌كه‌وێته‌وه، جا تا گۆڕانی بنه‌ره‌تی له‌و بارودۆخ‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا ر‌و‌و نه‌دات و زه‌مینه بۆ یاخی بوون و شۆڕش خۆش نه‌بێت، ته‌سه‌ور‌و وێنای ژیانێكی تر‌و له‌بارتر له لای گه‌ل په‌یدا نه‌بێت، بارگرژی كۆمه‌ڵایه‌تی به ته‌واوه‌تی نه‌خه‌مڵێ شۆڕش به‌رپا نابێت، خۆ ئه‌گه‌ر شتێكیش چێ ببێ، زیاتر كاردانه‌ویه‌كی بێ ئاكام ده‌بێت تا پرۆسه‌یه‌كی كارامه‌ی به‌رنامه‌داری زاده‌ی ته‌خه‌مورێكی فه‌لسه‌فی ده‌روونی و پشوودرێژی درێژخایه‌نی ئه‌نجام روون.
***
هه‌ڵبه‌ته ده‌سه‌ڵاتی ئاینی و زاڵی وێنای ئاینی به‌سه‌ر هزرینی گه‌لاندا كردوویه‌تیه كارێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له عیلمیه‌ت و واقیعبینی دوور بكه‌ونه‌وه، بۆ نموونه له سه‌ده‌كانی ناڤین‌دا زیاتر چه‌مكی غه‌یبانی و رۆحی به‌سه‌ر ئه‌قڵیه‌تی ئه‌ور‌وپیدا زاڵ بووه، خه‌ڵكی باوه‌ڕیان وابووه كه هه‌موو دیارده سر‌وشتی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وه‌كو گرانی و قات و قڕی، لافاو و گڕكان و بوومه له‌رزه، رۆژ ومانگ گیران و…زاده‌ی هێزه ر‌وحانی‌و غه‌یبانییه‌كان بووه، نه‌ك زاده‌ی یاساكانی ته‌بیعه‌ت و سر‌وشت ،ئه‌مه كردویه‌تیه كارێك كه بێ چه‌ند‌وچوون چاره‌نووسی خۆیان به‌و هێزه غه‌یبانیانه بسپێرن وئه‌م دنیا به پرۆڤه‌یه‌ك بۆ ئه‌و دنیا بزانن و دژی هه‌ر ئه‌قڵیه‌ت و راوبۆچوونێكی زانستانه‌و پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بوه‌ستن، بۆیه مرۆڤی نموونه‌یی كه‌سێك بووه خۆی له هه‌موو هه‌ست و په‌یوه‌ندییه‌كی دنیایی دوور بگرێ. هه‌ر بۆیه‌ش مێژووی باڵاده‌ستی كاتۆلیكییه‌ت، به قاقڕترین قۆناغی مێژووی مه‌سیحییه‌ت داده‌نرێ، كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ور‌وپی ئه‌و كاته ده‌ستی به پێشكه‌وتن كرد كه خۆی له ئه‌قڵییه‌ت و هزرینی ئاینی رزگار كرد، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی بۆ ئه‌قڵییه‌ت و هزرینی زانستی خۆشكرد‌و پێشكه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی و ئابوری و بازرگانی و ئیكتیشافاتی لێكه‌وته‌وه. واته جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌قڵی ئاسایی له ئه‌قڵی ئاینی، وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی له مێژووی ئه‌ور‌وپا به تایبه‌تی و جیهان به گشتی در‌وستكرد. چونكه كاتێ كه ئاین ده‌بێ به فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و ده‌ستور بۆ دیاریكردنی په‌یوه‌ندی مرۆڤ به گه‌ردوونه‌وه‌و بۆ ئاراسته‌كردنی مێژوو وكۆمه‌ڵگه‌و رێكخستنی هه‌موو چه‌له‌نگییه‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئیدی لاهوت جێی فه‌لسه‌فه وه‌كو چالاكییه‌كی هزری سه‌ربه‌خۆ ده‌گرێته‌وه، ئیدی هزرینی فه‌لسه‌فی ده‌بێته ئاله‌تێك به ده‌ستی لاهوته‌وه. جا مه‌ندی و بێ جوڵه‌یی یان كه‌م جوڵه‌یی ئه‌ور‌وپای سه‌ده‌كانی ناڤین، له سه‌رێكییه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زاڵی جیهانبینی ئاینی، هه‌موو شتێك له ژێر كۆنترۆڵی باوه‌ڕی كاتۆلیكیه‌تدا بوو، وده‌بوایه گوزارشت له كاتۆلیكیه‌ت بكات و فه‌لسه‌فه له ئارادا نه‌بوو، چونكه به‌شێك بوو له لاهوت یان ئاله‌تی ده‌ستی لاهوت بوو، به كورتی و كرمانجی جیهابینی ئاینی، لاوازی و سستی هزری، شه‌قڵی گشتی ناسنامه‌ی ئه‌و قۆناغه بوو. به‌ڵام له قۆناغی پاشتردا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ور‌وپی ئه‌وه‌یان كه‌شف كرد كه له دایكبوون وگه‌شه‌كردن و مردنی هه‌ر دیارده‌و رووداوێك ، كۆمه‌ڵێك هۆكار‌و سۆنگه‌و فاكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی بابه‌تی له پشته‌وه‌یه، ئیدی به‌ره‌به‌ره خۆی له جیهانبینی و هزرینی ئاینی رزگار كرد و چه‌مكه میتافیزیكییه‌كانی له‌لا ڕه‌وییه‌وه‌و هزرینی ئه‌قڵی و زانستی لا چێبوو، و بۆی ده‌ركه‌وت كه هیچ ماهیه‌تێكی نه‌گۆڕ‌و جێگیر‌و میتافیزیكی له ئارادا نییه و هیچ دیارده‌و ئه‌قڵییه‌ت و هزرینێك له بار‌ودۆخ و هه‌لومه‌رج و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری، جوگرافی، رۆشنبیری و مێژوویی… سه‌رده‌می خۆی به‌ده‌ر نییه و هیچ ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان رۆشنبیری له مۆركی ئه‌و بار‌ودۆخ و ژینگه و سه‌رده‌مه مێژووییه ناخه‌له‌سێت، هیچ ناسنامه‌یه‌كی نه‌گۆڕ له ئارادا نییه و له‌گه‌ڵ گۆڕانی ژینگه و قۆناغه مێژووییه‌كه‌دا ده‌گۆڕێت. بۆ نموونه كاتێ كۆمه‌ڵگه ده‌چێته قۆناغی پیشه‌سازی – ته‌كنۆلۆژییه‌وه، هه‌ر هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه كه‌لتوری و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه واده‌هاته به‌رچاو جێگیر‌و نه‌گۆڕن، له ره‌گ و ریشه‌وه ده‌گۆڕێن. مادیه‌ت به‌سه‌ر رۆحیه‌تدا، به‌رژه‌وه‌ندخوازی به‌سه‌ر قاره‌مانیه‌تی، جیهانبینی عه‌لمانی به‌سه‌ر جیهانبینی ئاینی، پراگماتیکیه‌ت به‌سه‌ر ئایدۆلۆژیه‌تدا‌و ئه‌قڵیه‌ت و هزرینی زانستی به‌سه‌ر ئه‌قڵیه‌ت و هزرینی میتافیزیكی غه‌یبانیدا زاڵ ده‌بێت و شه‌قڵی ناسنامه‌ی قۆناغه‌كه دیاری ده‌كه‌ن. كه‌واته هیچ خه‌سڵه‌ت و شه‌قڵ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جێگیر و نه‌گۆڕ و هه‌میشه‌یی نییه كه حه‌تمیه‌تێكی دیاریكرا‌و، چ سه‌لبی و چ ئیجابی، به‌سه‌ر میلله‌ت یان نه‌ته‌وه‌یه‌كدا بسه‌پێنێ، و ئه‌م خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی و مۆركانه هه‌میشه زاده‌و به‌ره‌نجامی بار‌ودۆخ و هه‌لومه‌رجی مێژوویی، رۆشنبیری، رامیاری و ئابورین و له‌گه‌ڵ گۆڕانی ئه‌و بار‌ودۆخ و هه‌لومه‌رجانه‌دا ده‌گۆڕێن.
(5)
بێگومان جیاوازی و ناكۆكی و هه‌ڤدژی له نێوان كه‌لتوران و له مابێنی قۆناغه جیاوازه‌كانی خودی مێژووشدا هه‌یه، وه‌كو چۆن ئه‌مه له مێژووی هه‌موو كه‌لتور‌و گشت گه‌لێكیشدا هه‌یه..ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێ له گۆشه‌نیگا‌و جیهانبینی جیاوازه‌وه تاوتوێ بكرێ و هه‌ڵسه‌نگێنرێ و هێڵه گشتییه‌كانی دیاری بكرێ، وئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێ كه هیچ نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی نه‌گۆڕ‌و جێگیری ئه‌وتۆی نیه كه حه‌تمیه‌تێكی دیاریكراوی، چ سه‌لبی و چ ئیجابی به‌سه‌را بسه‌پێنێ. خۆ ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تانی له‌وجۆره - ئه‌گه‌ر هه‌بێ – ئه‌وا به‌ره‌نجام و زاده‌ی بار‌ودۆخ و هه‌لومه‌رجێن مێژوویی، ئایدۆلۆژی، كه‌لتوری، ئابوری ناجێگیره‌و پێ به پێی گۆڕانی ئه‌و هه‌لومه‌رج و بار‌ودۆخانه ده‌گۆڕێت.. بۆیه له باری سه‌نجی زانستییه‌وه باشتر و در‌وستتر وایه له لایه‌نه دینامیكییه‌كه‌وه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی شرۆڤه بكرێ نه‌ك له لایه‌نه میتافیزیكیه وه‌ستاوه‌كه‌وه، كه به هه‌ڵه‌مان ده‌بات و وامان لێده‌كات حاڵه‌تێكی ده‌روونی و ئه‌قڵی رێژه‌یی و مێژوویی، به حاڵه‌تێكی نه‌گۆڕ‌و چه‌سپاو بزانین و له‌و پێودانگه‌وه مامه‌ڵه‌ی له ته‌كدا بكه‌ین. له كاتێكا ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كاته كۆمه‌ڵه شێوازێكی هزرین و هه‌ست و ره‌فتاری چوونیه‌كی رێژه‌یی، كه له قۆناغێكی مێژوویی دیاریكراودا مۆركی خۆی به رادیه‌كی سنوورداری رێژه‌یی به قۆناغه‌كه‌وه ده‌نێ.
كه‌واته جیاوازی نێوان كۆمه‌ڵگه به‌شه‌رییه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جیاوازی روودا‌و دیارده‌و باره كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیاری و شارستانیه‌كان و په‌یوه‌ندی به بار‌و لایه‌نی بایۆلۆژییه‌وه نییه.. چونكه ئاده‌میزاد به ئه‌قڵییه‌ت یان سایكۆلۆژیایه‌كی تایبه‌تی و دیاری كراوه‌وه له دایك نابێ، به‌ڵكو به كۆمه‌ڵه ئیمكانات و ئه‌گه‌رێكی كراوه‌وه له دایك ده‌بێت كه وه‌دیهاتنیان به‌نده به‌و بار‌ودۆخ و ژینگه ده‌ره‌كییه‌وه كه كارلێكی له‌گه‌ڵدا ده‌كات. بۆیه زیاتر گوزارشت له مه‌یل و كه‌ڵكه‌ڵه گشتیه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌كات كه تیایدا په‌روه‌رده ده‌بێت، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له ئه‌نجامی سۆنگه‌و هۆی نا‌وخۆ یان ده‌ره‌كییه‌وه دووچاری ئاسته‌نگ و گوشار‌و قه‌یرانی ئه‌وتۆ نه‌یه‌ت كه له راسته رێی ره‌وتی ئاسایی پێشڤه‌چوونی خۆی ده‌ری نه‌كات. چونكه تاك ئافه‌ریده‌ی داب و نه‌ریته‌و لاسایی ژینگه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه، یان هه‌ر له مناڵیه‌وه ناچار ده‌كرێت و راده‌هێنرێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لاسایی ژینگه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه مرۆڤ به هیچ حه‌تمیه‌تێكی ده‌روونی – ئه‌قڵیه‌وه له دایك نابێت، به‌ڵكو سر‌وشتی ئینسانی بریتیه له كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ر‌و ئیمكانات، كه‌شف بوون و هاتنه‌دی ئه‌م ئه‌گه‌ر‌و ئیمكاناته په‌یوه‌سته به‌و بار‌ودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ژیاریی و شارستانیانه‌ی كه ته‌فاعولی له گه‌ڵدا ده‌كات. جا بۆیه ئه‌گه‌ر تاك یان كۆمه‌ڵ له ناسنامه‌دا له یه‌كتر جیاواز بن ئه‌مه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جیاوازی پاشخانی مێژووییان نه‌ك بۆ (جه‌وهه‌ر‌و رۆحێك) یان (ئه‌قڵێكی) تایبه‌ت به ره‌گه‌زێك یان میلله‌تێك كه خۆی له‌و ناسنامه‌یه‌دا بنوێنێ.. كه‌واته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یان هه‌ر ره‌فتارێكی مرۆڤانی ده‌چێته‌وه سه‌ر دوو سه‌رچاوه، یه‌كه‌میان ته‌بیعه‌تی ئینسانیه كه ده‌كاته كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ر‌و ئیمكاناتی گشتی و كراوه، دووه‌میان ژینگه‌و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییه كه زه‌مینه بۆ كه‌شف بوون و وه‌دی هاتنی ئه‌و ئه‌گه‌ر‌و ئیمكاناته، ئه‌و ئاراسته‌و ره‌وته‌ی كه وه‌ری ده‌گرێت، خۆشده‌كات. مرۆڤ به ته‌بیعه‌ت ئافه‌ریده‌یه‌كی زه‌مانسازه، خۆی ده‌گه‌ڵ شوێن و رۆژگاردا، به گوێره‌ی پێداویستیه جۆرا‌و جۆره‌كانی ژیان، له كۆمه‌ڵگه جیاواز‌و جۆرا‌وجۆره‌كاندا خۆی ده‌گۆڕێ و ده‌سازێنێ.
(6)
مرۆڤ به ته‌بیعه‌ت پێویستی به ئاسوده‌یی ده‌روونی هه‌یه، كه هاتووه‌ته ئه‌م گه‌ردوونه تیژتێپه‌ڕ‌و پڕ له گۆڕان و گۆرانكاریه‌وه‌و به‌رانبه‌ر به دیارده‌و رووداوه‌كان ده‌سته‌وه‌ستان بووه، دووچاری ترس و نیگه‌رانیه‌كی فره بووه، ئیدی كه‌وتووه‌ته خولیای دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م دیارده‌و رووداوانه‌و گه‌ییشتن به ئاسوده‌یی ده‌روونی، كه ره‌نگه ئه‌م خولیا‌و هه‌وڵه یه‌كێك بێ له سه‌رچاوه هه‌ره‌گرینگه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه‌و ئاین و ئایدۆلۆژیاكان.. چونكه ئه‌م پێداویستییه، واته ئاسوده‌یی ده‌روونی، مرۆڤ نه‌ك هه‌ر بۆ تێگه‌ییشتن له جیهان هانده‌دا، به‌ڵكو هانی ده‌دا كه جیهان بگۆڕێت، مانای پێ ببه‌خشێت، به قازانجی خۆی ئاراسه‌ی بكات، ده‌گه‌ڵیدا بسازێ و… واته ئه‌و جیهانه‌ی كه مرۆڤ ر‌و‌و به رووی بووه‌ته‌وه، بریتیه له بوونه‌وه‌ران و دیارده‌و شتانی ناكامڵ و نیوه‌چڵ، سنوردار‌و له حاڵی گۆڕان، بوونی به‌نده به بوونی غه‌یری خۆیه‌وه.. بۆیه مرۆڤ به درێژایی رۆژگار‌و سه‌رده‌مان هه‌وڵی داوه له رێگه‌ی حه‌قیقه‌تانی كامڵ و پوخته، ره‌ها‌و موتڵه‌ق، نه‌گۆڕ‌و نه‌مر، له رێگه‌ی حه‌قیقه‌تانێك كه بوونیان به‌خودی خۆیانه‌وه به‌ند بێ مالیجه‌ی بكه‌ن.. واته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێك په‌نای وه‌به‌ر هه‌ڤدژه‌كه‌ی جیهانی واقیعی خۆی بردووه. بۆیه ده‌شێت بگوترێ كه مێژووی فه‌لسه‌فی و ئایدۆلۆژی له بناغه‌دا به‌ده‌وری ئه‌م جووته دژه‌دا سوڕاوه‌ته‌وه، كه له زاراوه‌و چه‌مكێن كه‌ینونه‌و سه‌یر‌وره‌دا خۆی نواندووه. جا مرۆڤ له هه‌نبه‌ر ئه‌و سه‌یر‌وره‌و گۆرانه‌دا كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و بوونه‌وه‌ر‌و شت و دیاردانه‌ی كه جیهان پێكدێنن، ده‌گرێته‌وه.. له ڕای ئاسوده‌یی ده‌روونی خۆیدا په‌نای وه‌به‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی كه‌ینونه، واته حه‌قیقه‌تی موتڵه‌ق بردووه، كه بكه‌وێته سه‌رووی بار‌ودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تیه مێژووییه دینامیكیه‌كانه‌وه.. جا ئه‌م واقیعه ئینسانیه مرۆڤی بۆ ئه‌م جۆره داهێنانه ئایدۆلۆژی و ئه‌فراندنه هزری و فه‌لسه‌فیه هانداوه.
جا هه‌ر كۆمه‌ڵێك بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بناسێت و هه‌ست به خۆی بكات پێده‌چێت پێویستی به هه‌ڤدژێك بێت، پێویستی به ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڤدژه تا ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بخاته ر‌و‌و، كه‌و به‌رانبه‌ر كه‌و ده‌خوێنێ.. به‌بێ ئه‌م جۆره هه‌ڤدژە، یه‌كێتیی ناوخۆیی و ناسنامه گشتیه‌كه‌ی به‌ر هه‌ڕە‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و له‌گرێژە‌نه ده‌رچوون ده‌كه‌وێ. ئه‌م پێویستیه له كاتی هه‌ڕە‌شه‌ی ده‌ره‌كیدا زیاد ده‌بێت و ر‌و‌و به ر‌و‌و بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه‌ش پێویستی به یه‌كێتییه‌كی ناوخۆی سایكۆلۆژیه.. كاتێ مرۆڤ هه‌ست به وابه‌سته‌گی خۆی به كۆمه‌ڵێكی دیاریكراوه‌وه ده‌كات، و هه‌ست ده‌كات ناسنامه‌كه‌ی به‌نده به ناسنامه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌وه، ئه‌و كۆمه‌ڵه به‌و ژینگه‌یه ده‌زانێ كه موماره‌سه‌ی خودی خۆی تیادا ده‌كات، هه‌نگێ له باری ده‌روونیه‌وه ته‌یار‌و ئاماده ده‌بێت بۆ هه‌رجۆره ته‌عه‌سوب و وابه‌سته‌گیه‌كی توندره‌وانه‌ی جڤاکی و ده‌سته‌جه‌می، چونكه چه‌مكی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له باری ده‌روونییه‌وه په‌سنده‌و هه‌ستی وابه‌سته‌گی و پشت ئه‌ستوری و متمانه لای خه‌ڵكی در‌وست ده‌كات.. كه خه‌ڵكیش زیاتر پابه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆ ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌ندامیه‌تی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا جۆره ئاسوده‌ییه‌كی ده‌رونی پێده‌به‌خشێت كه یه‌كێكه له پێداویسیه ده‌روونیه‌كانی خه‌ڵك، هه‌ر ئه‌مه‌ش وا له تاك ده‌كات خۆ به خۆ جۆره به‌هایه‌ك به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆ بدات، كه له كۆمه‌ڵگه‌كانی تری جیا بكاته‌وه‌و به زیاتری بزانێ، وهه‌ر جۆره هه‌ره‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر خۆی بزانێت، بۆیه بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یا چه‌ند كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جیاواز له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی، كافیه بۆ ئه‌وه‌ی خۆبه‌خۆ جۆره هه‌ستێكی نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێی له لا در‌وست بكات، كه مه‌گه‌ر هه‌ر وابه‌سته‌گی جڤاکی كه خۆی له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌نوێنێ، كه‌وی بكاته‌وه.
وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێ كاتێ كه گه‌ل یان كۆمه‌ڵگه ده‌بێت به‌سه‌رچاوه‌ی هێز‌و وابه‌سته‌گی تاك، ئاماده‌ییه‌كی زیاتری بۆ دژایه‌تی كۆمه‌ڵگه یان گه‌لانی تر لا در‌وست ده‌بێت، بۆ ده‌روویه‌ك ده‌گه‌ڕێ كه به‌ر بۆ هه‌سته متبووه‌كانی دژی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر یان كه‌سێك كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بكات، به‌ر بدات. جا كاتێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به گشتی به‌م حاڵه‌ته بارگاوی ببێ و ئاماده بێ بۆ ئاراسته‌كردنی هه‌سته‌متبووه شه‌ڕانییه‌كانی خۆی دژی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دی ، ئه‌وا ته‌عه‌سوبی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته باشترین كه‌ناڵ بۆ ده‌ربڕینی ئه‌م جۆره هه‌ستانه، ئه‌م ته‌عه‌سوب و وابه‌سته‌گییه تونده رێگه بۆ چه‌مكی میتافیزیكی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆش ده‌كات و بره‌وی پێده‌دات.. له كاتێكدا خویایه كه ئه‌م جۆه هه‌سته دژمنكاریه له خوێنی هیچ كه‌س و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا نییه‌و خووی شیری نییه، به‌ڵكو زاده‌و به‌ره‌نجامی كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و ژینگه‌و قۆناغه مێژووییه‌یه كه تاك یان كۆمه‌ڵی تیا ده‌ژی.. واته دیارده‌یه‌كی جێگیر و نه‌گۆڕ نیه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جیاوازییه‌كی فره هه‌یه له نێوان وه‌لای نه‌ته‌وه‌یی و ته‌عه‌سوب و توندره‌وی نه‌ته‌وه‌ییدا، مرۆڤی ژیر‌و پوخته نه‌ك هه‌ر توندره‌وی نه‌ته‌وه‌یی پێ په‌سند نیه، به‌ڵكو هیچ جۆره توندره‌وییه‌ك قه‌بوڵ ناكات.
(7)
ئه‌گه‌ر له باری سه‌رنجی سۆسیۆلۆژییه‌وه سه‌رنجی پێكهاته‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بده‌ین ده‌بینین گرینگ‌ترین ره‌گه‌زی پێكهاته‌ی ناسنامه‌ی نێوبراو پاشخانی مێژووییه. جیاوازی رۆشنبیریی وناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان كۆمه‌ڵگه‌و میلله‌تاندا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جیاوازی مێژوو و ئه‌زموونی هه‌ر كۆمه‌ڵگه یا نه‌ته‌وه‌یه‌ك.. واته هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆشنبیریی و ناسنامه‌ێن نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ له چوارچێوه‌ی پاشخانه مێژووییه‌كه‌یدا ئه‌نجام بدرێت نه‌ك له به‌ر رۆشنایی كۆمه‌ڵێك مه‌حه‌ك و پێوه‌ر‌و پێوانه‌ی موتڵەق و ره‌هادا. بیر‌و بۆچوون و جیهانبینی و چه‌مك و به‌ها‌و سیسته‌مان ده‌گه‌ڵ رۆژگار‌و به‌گوێره‌ی شوێنان ده‌گۆڕێ، بۆیه ده‌بێ له كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنیاندا ئه‌و چوارچێوه مێژووییه ره‌چاو بكرێ كه تیایا رسكاوه‌و سه‌ری هه‌ڵداوه.. هه‌رچه‌نده هه‌ر پاشخانێكی مێژوویی بنه‌مای تایبه‌تی و دیالیكتیكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.. به‌ڵام هه‌ندێ خاڵی هاوبه‌ش یان لێكچووش له نێوانیاندا هه‌یه. بۆ نموونه گۆڕان و ره‌وتی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، له هه‌موو شوێنێكدا ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ته‌ماسی رۆشنبیریی ده‌ره‌كی و ئه‌و كارلێك و گوشاره‌ی ئه‌م ته‌ماسه در‌وستی ده‌كات. به‌بێ توێژینه‌وه‌و تاوتوێ كردنی مێژووی ئه‌م ته‌ماسه ناتوانین به ئاسانی په‌ی به ته‌بیعه‌ت و سر‌وشتی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ریدا دێت، به‌رین.. ته‌ماسی ده‌ره‌كی یه‌كێكه له فاكته‌ره بنه‌ره‌تیه‌كانی گۆڕان و هیچ شارستانیه‌تێكی گه‌وره‌و ئاڵۆز‌و فره‌لایه‌ن به بێ ته‌ماسی ده‌ره‌كی در‌وست نه‌بووه.. واته هیچ شارستانیه‌تێكی گه‌وره‌و ئاڵۆز، به‌ری هه‌وڵ و ته‌قه‌للای راسته‌وخۆی یه‌ك میلله‌ت یان كۆمه‌ڵگه نیه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه و میلله‌تانی دیكه‌ش راستەوخۆ یان ناراسته‌وخۆ به‌شداریان له به‌رهه‌مهێنانیدا كردووه. چونكه هه‌ر ته‌ماسێكی شارستانی ئیجابی له مێژوودا بگری، له ئه‌نجامدا بووه‌ته مایه‌ی داڕ‌وخان و هه‌ره‌سهێنانی كۆمه‌ڵێك سیسته‌م و چه‌مكی چه‌قبه‌ستوو، چاوی خه‌ڵكی كردووه‌ته‌وه‌و رێگه‌ی گۆڕانی خۆشكردووه، به‌م پێیه ده‌گه‌ینه ئه‌م ئه‌نجامه‌ی كه گۆڕان داینه‌مۆی بوون و ژیانه‌و هیچ شتێك له ده‌رێی گۆڕاندا نییه، بۆیه ده‌بێ مێشكی خۆمان له هه‌ر بۆچوون و هزرینێكی میتافیزیكی رزگار بكه‌ین.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه:
1 -حدود الهویه القومیه، د.ندیم البيطار – 2002
2 -الفكر الواقعی عند ابن خلدون، ناصيف نصار- 1981
3 -ساطع الحصری رائد المنحی العلمانی فی الفكر القومی العربی، تیخونوفا- 1987
گۆڤارا مەتین گۆڤارا مەتین