حهمه هاشم
جینۆساید وهك كردارێكى نامرۆڤانه و تاوانى دزێوى نیودهوڵهتى كه ههموو سڕینهوه و لهناوبردن و كوشتن و رفاندن و كۆمهڵكوژییهك دهگرێتهوه، دهرههق به ههر نهتهوه و گروپ و كۆمهڵگایهك بكرێت دهبێته هۆى برینى قووڵ له دهروونى خهڵكانى ههستهوهر و ئهوانهى ههست به بهرپرسیارێتى مرۆڤانه دهكهن، ئهم كاریگهرییه دهروونیهش زووتر و زۆرتر له پانتاییهكانى هونهردا رهنگدانهوهى دهبێت، بهتایبهتیش هونهرى شێوهكارى بهگشتى و به ههموو جۆرهكانى وێنهكێشان و پهیكهرسازى و هونهره مۆدێرنهكانى وهك پێرفۆڕمانس و ڤیدیۆ ئارت و لاند ئاڕت، ئهنیستهلاسیۆن ، كه تێكڕایان دهروازهى بهبایاخ دهبهخشنه گوزارشتهكانى دهروونى مرۆڤ.
پێشهكى
ههرلهم پێودانگهشهوه كهسایهتى هونهرمهند وهك فیگهرێكى ئهخلاقى و ئیحساسى و ههستهوهر به بهرپرسیارێتى ئینسانى زیاتر كاریگهرییهكانى لهسهر دهردهكهوێت، بۆیه پهنا دهباته بهر هونهرهكهى و له پهنجهرهى فۆڕمه جیاوازهكانیهوه دهربڕینهكانیمان نیشان دهدات.
ئهگهرچى زمانى هونهرى شێوهكارى بێدهنگه و له رێگاى بینین و تێڕوانین و هۆشیارى مهعریفیهوه مهغزاكانى شیتهڵ دهكرێن، بهڵام گرنگى زۆرتره و كاریگهریش زۆرتر دادهنێت لهسهر بینهر، وه جیاوازه له ههموو لێكۆڵینهوه و نووسینى ئهدهبى و مێژوویی و لێكۆڵینهوهى مهیدانى كه به زمانێكى دیاریكراو دهنووسرێت، چوونكه هونهر زمانێكى گشتى و بهربڵاوه و ههموو كهسێك له جیهاندا دهرك به ماناكانى پشت فۆڕم دهكات له هونهردا به تایبهتى هونهرى شێوهكارى، چوونكه پێویستى به وهرگێڕ نیه.
جینۆساید و هونهر
له دوونیاى هونهردا پانتاییهكى زۆر بۆ دهربڕین و گوزارشتكردن له كارهسات و نههامهتى گهلان پڕكراوهتهوه، جینۆساید وهك تاوانێكى گهورهى نێودهوڵتی زیاتر لهو پانتاییهدا دهردهكهوێت، ئهمهش بۆ ههست و مرۆڤدۆستى تاكى هونهرمهند دێت كاتێك داهێنان دهكات له بهرههمه هونهرییهكانى بههۆى گوزارشته خهمناك و ناخۆشهكانى گهلهكهى.
بهر لهوهى كاریگهرییهكانى جینۆساید له هونهردا باس بكهین پێویسته بزانیین چهمكى جینۆساید، مێژوو و بنهماكانى له كوێوه سهرچاوهى گرتووه.
مێژووى داتاشینى چهمكى (جینۆساید) بۆ یەکەم جار ساڵی ١٩٤٤ لەلایەن یاساناسێکی جوولەکەی پۆڵەندیی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەمەریکی بە ناوی رافایل لێمکن بەکار ھات، کە دکتۆرای ھەبوو لە بواری یاسای تاوانکاریی نێودەوڵەتی و ٤٩ کەسی نزیکی لە ھۆڵۆکۆستدا بەر جینۆساید دەکەون، بۆیە ھەوڵی دۆزینەوەی ناوێک دەدات بۆ ئەم تاوانە و لەوێوە چەمکی جینۆساید وەک ناو لە کتێبەکەیدا بە ناوی “یاسای ناوەندی لە ئەورووپای داگیرکراودا” جێگیر دەکرێت.*
ساڵی ١٩٤٨ بۆ یەکەم جار نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوتننامەیەک دەردەکات بە ناوی ڕێککەوتننامەی قەدەغەکردنی جینۆساید و سزادانی تاوانبارانی کە لە ١٩ مادە پێک ھاتووە . لە مادەی دوودا دەڵێت: جینۆساید بریتییە لە کوشتن، ئەشکەنجەدانی جەستەیی و ھزری، خستنەژێربارێکی مەترسیدار بۆ لەناوبردنی گرووپێک، ڕێگریکردن لە زاوزێ و زۆربوون لەنێو ئەندامانی گرووپەکەدا، ڕاگواستنی منداڵانی ئەو گرووپە بۆ گرووپێکی دیکە بەزۆر، ھەموو ئەمانە بۆ لەناوبردنی گرووپ و کۆمەڵێک ھەموویان یان بەشێکیان.
كاریگهرییهكانى جینۆساید و كولتوور
جینۆساید بەشێوهیهكى گشتی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کولتوور و ئایین هەیە بهو پێیهى ئایینیش بهشێكى دانهبڕاوى كولتوورى گهلانه، بەهۆی ئەو نیشانە دەروونی و جەستەییانەی کە لێیەوە سەرهەڵدەدەن.
وه دهتوانین كاریگهرییهكانى وورد بكهینهوه بهسهر چهند خاڵێك بەم شێوەیە:
1- جینۆسایدكردن دهبێته هۆى ئەگەری لەدەستدانی تەواوەتی ئایین و کولتوورەکان بەهۆی کوشتنی ئەو تاکانەی کە هەڵگری ئەم کولتوورە یان ئایینەن لەلایەن تاوانبارانەوە.
2- بەرکەوتنی ئایینه جیاوازهكان و کولتوورەکان بۆ بەکارهێنان و دەستکاریکردنی گروپە جینۆسایدەکان، لەوانە بەکارهێنانیان وەک بیانوو بۆ تیرۆر و توندوتیژی، جیاوازى له تێڕوانینى كولتورى و نهریتىى كۆمهڵایهتى.
3- له كاتى جینۆسایدكردنى ههر كۆمهڵهیهك یان گرووپێكى دیاریكراودا، ئایین و کولتوورەکان توانای وەرگرتن و لهخۆنزیككردنهوهى ئەندامەکانیان و جیهانی دەرەوەی خۆیان لەدەست دەدەن.
4- جینۆسایدكردن وادهكات متمانه نهمێنێت و ههوڵى لهناوبردنى ئەندامانی دانوستانکاری ئەو ئایین و کولتوورانە دهدات كه رێگرى دهكهن له روودانى جینۆسایدكردنهكه.
5- چۆك دادان و بێتوانایی ئایین و کولتوورەکان لە بەرگەگرتنی ئەو بارودۆخە سهخت و ناخۆش و نا مرۆڤانهییه کۆمەڵایەتییە نوێیانەی کە لە دوای جینۆساید ڕوودەدەن، نموونه دهسگیركردن و رفاندنى كڤان و ژنانى ئێزیدى بهدهستى چهكدارانى داعش.
6- ئاین و کولتوورەکان له رووبهرووبونهوهى جینۆسایددا بەر تەحەددا و بارودۆخێک دەکەون کە کاریگەری دەروونی و جەستەیی لەسەر ئەندامەکانیان بەجێدەهێڵێت و ئەمەش پێویستی بە هەوڵدان هەیە کە له دواى جینۆسایدهكه بتوانرێت بوێرى بكرێت و ببێتە هۆی سەقامگیری و چاکبوونەوە، یان گهڕانهوهى شكۆمهندانه بۆ زهرهرمهندان و ئهو ژن و كڤانهى كه دهستدرێژییان دهكرێته سهر، بۆیه به بڕواى من هونهر یهكێكه له هۆكاره كاریگهرهكان كه دهتوانێت ئامادهكارى بكات كه قوربانیانى جینۆساید جارێكى دیكه بتوانن شكۆمهندانه بگهرێنهوه ناو كۆمهڵگا.
7- جینۆساید ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردنی ڕۆشنبیری و ئایینی زیاد دەکات، کە ڕەنگە ببێتە هۆی زەوتکردنی تاکەکان لە مافە سهرهتاییهكانى یاسادا.
مێژووى جینۆساید له باشورى كوردستاندا
ههموو ئهو ئاكارانهى كه دژ بهگهلى ستهمدیدهى كوردستان ئهنجامدراوه، له پێناو سڕینهوهى رهگهز و نهتهوهو و كولتوورى كورد بووه، زۆرێك لهو كارهساتانه دهكهوونه ناو خانهى جینۆسایدى دڕندانهوه، لهوانه، ڕێککەوتننامەی لۆزان بۆ دامرکاندنەوەی شۆڕشی شێخ مەحموود، شۆڕشەکانی بارزان، سووتاندنی دێکان، بۆمبارانی قەڵادزێ و ھەڵەبجە لە ساڵی ١٩٧٤، ڕاگواستنی خەڵکی گوندەکان لە ساڵی ١٩٧٨ و ١٩٧٩، ئەنفالی بارزانییەکان لە ١٩٨٣، کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ١٩٨٨، پڕۆسەکانی ئەنفال، جینۆسایدی کوردانی فەیلی، کۆڕەوەکەی ١٩٩١ و تاکوو ئەوەی 2014 لە شنگال ئەنجام درا دژى كوردانى ئێزیدى و رفاندنى ههزارهن له كڤ و ژنان و كوشتن و بێسهروشوێنكردنى ههزارهها گهنج و پیا و پیر و رووخاندن و سوكایهتى كردن به پیرۆزییهكان و رووخاند ن و سوتاندنى پهرستگاكانیان، ههموو دهچنه ناو خانهى جینۆسایدهوه.
دادگای باڵای تاوانکاریی عێراقی کە لە ساڵی ٢٠٠٥دا دامەزراوە، بەگوێرەی مادەی ١١ کە پێناسەی جینۆساید دەکات، چوار کەیسی کوردی بە جینۆساید ناساندووە، کەیسەکانیش بریتین لە ئەنفال، ئەنفالی بارزانییەکان، کوردانی فەیلی و کیمیابارانی ھەڵەبجە.
جگه لهوهى ههوڵى زۆر ههیه بۆ ناساندنى ئهم جینۆسایدكردنانهى گهلى كورد له مهحفهلى نێودهوڵهتى و بهتایبهتى كهیسى ئێزیدیهكان.
جینۆسایدى كورد و هونهر
زۆربهى ئهو هونهرمهندانهى كه كاریانكردووه له بابهتى جینۆساید و رووداوهكانى كورد دا، خۆیان بهركهوته یان نزیكى كهسانێكن یان له ههمان شوێندا ژیاوون، ئهمهش وایكردووه كه زیاتر پهیگیرى ئهوه ببن كه كارهكانیان بكهوێته ئهو ئاقارهوه و رهنگ بداتهوه له كاره هونهرییهكانیاندا، نموونهى نزیكى ئهو شێوهكارانه خۆمم، كه ئامۆزام له شاڵاوى ئهنفالهكانى ساڵى 1988 له شارى كۆیه بوه به قوربانى و وهك نزیكێك ئاگادارى كارهساتهكه و له ههمان شوێنى كارهساتهكه ژیاووم، بۆیه زۆربهى پیشانگا تایبهت و تابلۆ و كاره هونهرییهكانم له دهورى ئهو كارهساتانه دهسوڕێنهوه وهك گوزارشت و دهربڕین.
ههروهها زۆرێك له شێوهكارانى دیكهى كورد، ئاماژهیان بۆ دهكرێت كه بهرههمه هونهرییهكانیان زادهى ههمان هزرى نهتهوه پارێزى و مرۆڤدۆستین بۆیه كارهكانیان بهم ئاراستهیهدا دهڕوات، كه دیارترینیان (عوسمان ئهحمهد، رێبوار سهعید، عومهر دهروێش، قهرهنى جهمیل، نامۆ رۆستهم زادا، ئیسماعیل خهیات، ..هتد)، كه ههریهكهیان بهتهكنیكى جیاواز و به هزرى جیاواز له تێڕوانین توانیویانه گوزارشت لهو جینۆسایدانه بكهن كه بهسهر كورددا هاتووه.
تەنھا کولتوور فریادرەسە*
کورد ناتوانێت بەرەنگاری دووژمنەکانی ببێتەوە نە بە سیاسەتێکی ھۆشمەندانە و نە ھێزێکی سەربازی یەکگرتووشی ھەیە و نە چەک و تفاقی تەواو، ئەوەی کورد ھەیەتی کولتوورێکی تۆکمەو رەسەنە لە ستران و گۆرانی بەھێز و پڕ باوەڕ.
ھێزی کولتوور و ھونەر ئەمڕۆ لە جیھان زۆر بایەخی زیاترە لەیاری سیاسەتی گەمژاندن و ھێزی سەربازی، بۆیە گرنگی دان بەو کایە یە گرنگە و دوژمن دەخاتە سەرچۆک، ھەر ئەوەشە تۆ بە زیندووی دەھێڵێتەوە.
ئەگەر گەلی کورد تا ئێستا لەسەر پێیەو وەک فیگەرێکی زیندوو ماوە لە نێو گەلانی دیکەی دنیادا، بێگوومان زیندوێتی کولتوورەکەیەتی.
پێش زیاتر لە سەدەیەک کاتێک کە عوسمانییەکان بۆ سڕینەوە و نەھێشتنی کورد ھەزاران کوردییان دەربەدەر و لەرەگەوە ھەڵکێشاو ووڵات بەدەری ئەرمەنستانییان کردن دەبوو ئێستا ھەر ناو و مەکانیشییان نەمێنێت، بەڵام ئەوان بە شەڕەفی خۆیان و رەقاس و میوزیک و سترانەکانییان توانییان باشتریین بەرەنگاری ئەو دووژمنانە ببنەوە و ببنە بەشێکی جیاواز لە کولتووری ناوچەکانی یەریڤان و ریاتازە و ئەلەگەزێ لە ئەرمەنستان، کە ئێستا وەک یەکێک لە جوانترین و پڕ ھێزترین خەزێنەی سەرھەڵنەدراوەی کورد سەیردەکرێن.
کور لە ھەر شکست و نەھامەتی و ماڵوێرانییەکییدا پەنای بۆ بەر گۆرانی گووتن و ھونەر بردووە و دڵنەوایی خۆی پێداوەتەوە، لە خۆشیەکانیشیدا ھەر ھەڵپەرکێ و گۆرانی دەردی تیمار کردووە.
جگە لەوەی کە کولتووری کورد نزیکەی ٨٠٠٠ ساڵ پێشی زایین رۆشناییەکانی دەرکەوتوون لە ناوچەکانی میزۆپۆتامییا و بە رەنگێکی تۆخەوە خۆی نمایشکردووە بە جلوبەرگ و کەرەستەی جۆراوجۆری ژیان و ستران و میوزیک، بەڵام ھەمیشە دووژمنانی ویستوویانە بیسڕنەوە و لە شوێنێک چەق بەستی بکەن.
نەیارانی کورد لە رێگای کەم بایەخکردن و نزم سەیرکردنی کولتوورمان ویستویانە رەنگی تۆخی ژیانمان کاڵ بکەنەوە، بەڵام نە ھێز و نە ئابووری و نە سیاسەت فریامان نەکەوتووە جگە لە باڵایی کولتوورەکەمان نەبێت.
ئێستا لە دۆخێکداین سیاسەت و دەسەڵات و ھەژموونەکانی دیکەی پاوانخوازی فریامان ناکەوێ جگە لە کولتوور، بەڵام ئەوەی دەبینین لە باشووری کوردستان جۆرێکی دیکەی لێدانی کولتووریە بە ھۆی گەشەپێکردنی گەندەڵی کولتووری لە نێو کایە رۆشنگەرییەکان دا، مۆدێلێکی دیکەی جاشایەتی کردن بۆ دووژمن لە رێگای ھەڵتەکاندنی بناغە تۆکمەکانی ئەو کولتوورە بەھۆی کەسانی نابەرپرسی نزم ئاست کە لە پێگە ھەرە ھەستیارەکانی کولتووری دامەزرێنراوون، کە وەک مۆرانە کەوتوونەتە گیانی رەسەنێتی، بۆیە دەبێت رۆشنبیرانی راستەقینە، ھونەرمەندانی ووریا، لە ئاست ئەم دۆخە بێنە دەنگ و تارماییە دروستکراوە ناشیرینەکانی لەسەر بسڕنەوە .
كاره هونهرییهكانى تایبهت به كۆمهڵكوژى و ئهنفال و كۆستى ئێزیدییهكان
بەرھەمی ئایدیایی بە ماتریاڵی سادە*
مانگرتنی حەوت نەخۆشی سلێمانی، ناوی ئەو نمایشە ھونەریەیە کە شێوەکار حەمە ھاشم بە ماتڕیاڵی سادە و شێوەی دەربڕین ئامێز نیشانی دایین.
بەرھەمە ھونەرییەکەی لەسەر تابلێتێکی حەپی ئەمۆکسلینە کە زۆربەمان لە ماڵەکانمان و لە بەکارھێنانەکانی رۆژانەماندا بەرچاوومان دەکەوێت، بەڵام لە نمایشەکەی ئەم ھونەرمەندەدا بە فۆڕمێکی ئیستاتیکی و بە ناوەرۆکێکی ئایدیایی جیاواز دەیبینینەوە، ئەم بەرھەمە ھونەریەی ھونەرمەند بۆ زۆرێک لە بینەرەکانی وەک داھێنانێکی ھونەری دەدرێت لە قەڵەم بەتایبەتی لایەنی فکریی کارەکە، سەبارەت بەم بەرھەمە ھونەرییەی ھونەرمەند (حەمە ھاشم) و روانگە ئایدیاییەکانی زیاتر بۆ ( ھاوڵاتی) دەدوێت و دەڵێت:
ئەم کارە ھونەرییە سادەتریین سادەییە لە ماتڕیاڵدا، بەڵام دەربڕی رەھەندی گەورەی فکرییە، ئەو رەھەندانەی کە یەکانگیر دەبنەوە لەگەڵ باری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و ئیداری خەڵک، لە نێو تەنگەژەی نادادپەروەرییەکی رووتدا، بیرۆکەکە زۆرتر لە کۆتایی ھاتنی ئەو حەپانەوە ھات کاتێک بۆ ئارامکردنەوەی سەرئێشەی خۆم پێویستم پێی بوو، دواتر سەیرمکرد من لە سەرئێشەیەکی گەورەتردام، خەڵکانی دەورووبەرم لە دەردەسەری و نەھامەتی گەورەدان، کۆمەڵگایەک دەناڵێنێ بەدەست نادادپەروەری و سیستەمی بەرێوەبردنەوە، کاتێک کە مرۆڤ بیر دەکاتەوە خەستەخانەکانی شارێکی وەک سلێمانی دەرمانی تێدا نامێنێت، دەبێت بیربکاتەوە لەو کارەساتە، دەبێ بیھەژێنێت، تۆ ئەگەر مرۆڤیت و رۆحت تەریبی مرۆڤایەتییە دەبێ سڵ نەکەیتەوە لە دەربڕینە راستگۆیەکانت بەردەوام بیت، من وەک ھونەرمەندێک تاکە چەکی دەستی من ھونەرەکەمە، دەبێ ھونەرەکەم بەھێز و گوزارشتی بەتوانای بخەمە بەر بۆئەوەی پەیامەکەی بگات، ئایدیاکەی بچێتە جێگای خۆی، ئەمە گرنگە لە ھونەری پۆست مۆدێرندا، بەھای ھونەری پۆست مۆدێرن زۆرتر لە بیرۆکە و ئایدیادایە نەک ماتریاڵ و فۆڕمی ئیستاتیکی، بەڵام من نەمھێشتووە بەھا ئیستاتیکییەکەش وون بێت، چوونکە بینەری کورد تا ئێستاش چاوێکی عاتیفی ھەیە بۆ بینینی بەرھەمی ھونەری و زۆر تاقەتی سەوداسەری و گەڕانی نییە بۆ تەفسیرکردنی کاری ھونەری، بۆیە من ویستوومە لە رێگای حەوت دەمووچاوی قوپاوی تێکشکاوی خەمناکەوە باس لە کۆی نادادییەکە بکەم، باس لە روانین و فکری کۆی ئەو نەخۆشانە بکەم کە ھیوابڕاو دەکرێن لە نەبوونی دەرمانی پێویست،.
بەو ماتریاڵە سادەیەی کە بەکارم ھێناوە دەتوانم گوزارشتێکی زۆری فکری دەرببڕم، ئەمەش کاری ھونەرمەندی راستەقینەیە.
ھەروەھا سەبارەت بە شێوازی کارکردن لەسەر فۆڕمی گشتی ماسکەکان زیاتر دواو گووتی:
ئەو شێوە بینراوانەی کە لە کارەکەدا بەکارم ھێناوون، ھەمان ئەو ماسک و دەموچاوانە بوون کە نزیکەی ٢٥ ساڵ لەمەوبەر وەک ستایڵی کارکردنی خۆم بەکارم دەھێنا، بەتایبەتی لە پێشانگای تایبەتیم بەم جۆرە ستایڵە ھونەرییە بەناوی (ئەنفال.. سێبەری ووڵاتێکی وونبوو) کە ساڵی ٢٠٠١ کردوومەتەوە، ئەم کارە ھونەرییانە مێژووەکەیان بۆ ساڵی١٩٩٨ دەگەڕێتەوە، ماتڕیاڵی کارەکان جۆراوجۆربوون، ھەندێکیان پێستەی خۆشکراوو و ھەندێکیان قوماش و ئیسفەنج و ھەندێکیان پلێت بوون، لەم دواییانەدا چەند کارێکی دیکەم لەم چەشنە بە (فایبرگڵاس) ئەنجامدا، وە رەنگی بەکارھاتوو لە زۆربەی کارەکاندا بریتی بوو لە (خم)، ئەم جۆرە رەنگە پاودەرێکی تایبەتە لە رەنگکردنی قاڵی و فەرشدا بەکارھاتووە لە کۆندا، ھەڵبەتە من سوودم لە ئەزموونەکانی (نەنکە شیرین) م وەرگرتبوو کە دەکاتە دایکی باوکم (رۆحیان شادبێت) چوونکە ئەو بە گەنجی خۆی تەونچی بووە و تا لە ژیاندا مابوو جارجار ئەو تەجرەبانەی دووبارە کردبۆوە، .
بۆمن گرنگ بوو ئەو ڕەنگە بەکاربھێنمەوە، چوونکە پێم وابوو ئەگەر بمەوێ لەکارەکانمدا رۆحێکی گەرمیانیانە و کوردانە بدەم، دەبێ ھیچ نەبێ لە ماتریاڵ و تەکنیکیشدا ئەوکارە بکەم، بەو پێیەش ئەنفال شاڵاوی زۆری گەیشتە گەرمیان و دەشتی کۆیە، ئەم بەکارھێنانی (خم)ە جۆرێک لە نزیکایەتی و ھاوبەشی پێدەبەخشیم، لەلایەک وەک ئەوەی کە ھونەرێک دەکەم جیاوازە لە ھونەری (باو ) کە بۆ ئەوکاتەی باشووری کوردستان زۆر مۆدێرن بوو، لەلایەکیش وەک پەیوەندییەکی لۆکاڵی بە کەرەستەوە بایەخی خۆی ھەبوو.
لە کارەکانمدا وا تەفسیرم دەکردن کە فۆڕمێک بدەم بەدەستەوە شێوەی لە دەمووچاو بچێت، دەمووچاوی ماندوو، پڕ ئازار و ژان، نیگەران، تەنیا، ھەموو ئەمانەم کۆدەکردەوە لەو رواڵەتانەی کە شێوەی قوماشێک وەریدەگرێت کە دەربڕ بوو بۆ ئەو قوماش و جلوبەرگانەی کە مرۆڤی ئەنفالکراوی کورد دوای زیندە بەچاڵکردنی و دوای چەندیین ساڵ لە نێوو رووکەشی خاکەکەدا قووماشەکانی دەمێنێت و شێوە تراژییدیە گەورەکە بەیان دەکاتەوە.
ئەم کارانە لە فۆڕم دا دەکەونە خانەی ھونەری (مۆدێرن ئاڕت)، تێماکانی وەک پەیکەری ئەبستراکتی دەربرینخوازی پیشان دەدات، کەرەستەی سادە و فۆڕمی سادە دەخوولقان، ھەرچەندە بۆ زەمەنی خۆی زۆر قبووڵکراوو نەبوون لە پانتایی گشتی ھونەری شێوەکاری لۆکاڵی کوردی، بەڵام من ئیمانم موکڕبوو لەسەر بەرھەمێکی ناوازە و دانسقەی دوونیای مۆدێرنیتە، .
ئەمە بۆمن لە ئاکامی گەشەی فیکری و تێگەیشتنی زۆرم بوو لەو ئاگاییانەی لە دوونیای ھونەری مۆدێرن و پۆست مۆدێرن لەجیھاندا گوزەری دەکرد بۆیە ئێستاش بەھەوڵێکی جدی و و قووڵی دەزانم لەمێژووی ھونەری خۆم، جۆرێکیش بوو لە ئاماژەی ھەڵوێستی مرۆڤدۆستانە بۆ کارەساتی ئەنفال.
ئەم بەرھەمانەم لە چوار پێشانگای تایبەتی نمایشکرد لە کاتی خۆییدا، ھەروەھا لە نمایشێکی تایبەتی هاوبه شدا لە شاری ( گووا) لە ھیندستان ئەزموونەکەم دووبارەکردەوە.
بۆیە دەتوانم بڵێم ئەو بەرھەمە تازەیەم گەرانەوەشە بۆ بینگەی یەکەمی کارە ھونەرییەکانمـوەک تەکنیک و بەکارھێنانی بۆ ئایدییایەکی بەھێز بۆ ئێستای خۆمان.
جینۆساید و كاریگهرییهكانى لهسهر هونهرى پێرفۆڕمانس
پێرفۆڕمانس چییە؟
لە ھونەردا چەمکێک ھەیە بۆ جۆرێک لە کارکردنی ھونەر پێی دەگوترێ «پێرفۆرمانس» تاڕادەیەک ئەم چەمکە لە ھونەری کوردیدا زۆر تازەیە، بەڵام لە دونیای ھونەری مۆدێرنی جیھاندا مێژووی ھەیە، ھەندێ جار لەلای ئێمە بەھەڵەش بەکارھاتووە !، لەبنەچەدا چەمکی پێرفۆرمانس واتا ھونەری ئەدائکردن، یان بڵێین ھونەری سروتگەرایی، ئەم ھونەرە لەسەرەتادا لە دەروازەی شانۆوە کەوتۆتە ناو ھونەر، چونکە جۆرێکە لە دەربڕین لە رێگای باری نمایشئامێز و ئاھەنگئامێز کە جووڵەی جەستە و دەنگ و ئاکامی کارەکە پەیوەندی دەگرن بۆ پێکھاتەی پێرفۆرمانسی، یەکەمین نمایشی پێرفۆرمانس لە ئەزموونی ھونەرمەندە سەربەخۆخوازەکانی ئیتاڵیاوە دەست پێدەکات کە لە دوای شەڕی جیھانی یەکەم و لەسەرو بەندی سەرھەڵدانی دادایی و تەوژمەتازەکانی ھونەر سەریھەڵداوە، گەورەترین ئامانج لەوەدابوو کە وێنە و رەنگ ھۆڵەکانی نمایش بەجێبھێڵن و بچنە سەر شەقام و تێکەڵەیەک لەگەڵ شانۆکردندا درووست ببێت، چونکە جەستەی ھونەرمەند بەشێکە لە کارەکە و چۆنیەتی جوڵە و دەربرین ھەمووی پێکەوە گرێدەدرێت بۆ دامەزراندنی کارێکی پێرفۆرمانسی، ھونەرمەند «مارینیتی» کاتێک لە ساڵی ١٩١٣جۆرێک لە شانۆی نمایشکرد و ناوزەدی کرد بەشانۆی ھەمەچەشن، بەڵام سەرەتاکانی دەرکەوتنی ئەم ھونەرە وەک یەکەیەکی سەربەخۆ دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٠ لەسەر دەستی ھونەرمەند « جۆرج ماتیۆ» کاتێک لەکاتی نمایشی شانۆگەرییەکەی بەناوی -سارە بێرنارد- لە پاریس نمایشی کرد و لەسەر شانۆکەی تابلۆیەکی گەورەی بەماوەی بیست خوولەک درووستکرد، دوای ئەوەش کۆمەڵێ نمایشی دیکەی ھونەرمەندان ھاتەکایەوە لەوانە «جۆن کاچ» ھەروەھا گروپی گوتای ژاپۆنی لەلایەن ھونەرمەند «کازوشیراجا» لەدوای ئەمانەش کۆمەڵێکی دیکە لەسەر ئەم رێبازە کاری زۆر سەرنج راکێشیان کردووە، جگەلەمانە دواتر پێرفۆرمانسی میوزیکیش دروست بوو لەساڵی ١٩٦٢کە تێکرای ئەم ھونەرە تێکھەڵکێشێکی بنەرەتیە لە ھونەرەجۆراوجۆرەکان و گوزارشتە لە سرووتێکی تایبەت یان گشتی، بە ماتریاڵی جیا جیاش کاری لەسەر دەکرێت.
ئەم پێشەکییە مێژووییە بۆ ئەوەبوو کە تێبگەین و رایەڵەکانی شانۆ و پێرفۆڕمانس جیابکەینەوە، نمایشێک لە کوردستان پیادە دەکرێت کە لە بنەرەتدا پێرفۆڕمانسێکی ناڕێکخراوە بەڵام لێرە پێی دەگوترێت (شانۆی شەقام)، چەمکەکە لە بنەرەتەوە بەھەڵە گەیشتۆتە ناو فەزای ھونەری ئێمە، چوونکە ھەمان ئەو رەگەزانەی ھەیە کە لە کاری پێرفۆڕمانسی پیادە دەکرێت بەڵام کۆنسێپتی کارەکان ناگەنە ئەو ئاستە فکرییانەی کە بەرھەمی پێرفۆڕمامسی پێویستێتی.
نیھاد جامی ھونەرمەند لەسەرەتای نەوەتەکانی سەدەی رابردووەوە کاری لەسەر ئەم جۆری نمایشانە کردووە بەتایبەتی لە بابەتەکانی ئەنفال و جینۆسایدی ھەڵەبجەدا، ئەم پاشخانە فکری و ئەزموونی و کلتووریەی وای کردووە کە رەچەشکێنانەتر خولیاکانی بکات بە زانست و فکر لە کاری تۆکمەی پێرفۆڕمانسییدا.
رەنگە بەختی ھونەرمەندێکی وەھا لەوەشدا بێت کە کارەکتەری بەرھەمەکەی (یۆوانا سارنێچکا) پێرفۆڕمەرێکی بە ئەزموونی بوارەکەیە کە کاری لەگەڵدا دەکات.
یۆوانا سارنێچکا ئەگەرچی زمانی کوردی نازانێت بەڵام لەگەڵ کەشی گشتی روانین و تێکست و ئاوازەکوردییەکاندا بە ئاسانی خۆی رادەھێنا، ئەمەش بەشێکی گرنگی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ھونەرمەندێکە ئەزموونی زۆر و دەربرینەکانی بە جەستە کۆسپەکانی لەبەردەم لادەبەن، ئەداکردنی تێکست بە جوڵەی لاشە و دەنگ و دەربڕینەکانی دەموچاوو ھەروەھا بەکارھێنانی ھەندێ کەرەستەی سینۆگرافی بۆ ئەم ئەکتەرە کارێکی سەخت نەبوو، ھەرلەبەر ئەوەشە سەرکەوتنی کارەکە لە سەرەتاوە بە روونی دیاربوو.
روانینەکانی نیھاد جامی دەرھێنەر، لە نمایشەکاندا، ھێندەی تێزێکی فکری و قوڵ یان ھەبوو ھێندە خۆی نەدەدا لە بابەتی ئیستاتیکی کە ئەمەش بۆخۆی جۆرێکە لە بنەما بۆ کاری پۆست مۆدێرن ئاڕت.
یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی دیکەی نمایشی (پەناھەندە) بابەتی گێڕانەوەی چیرۆکی مرۆڤھایەکی پەناخوازن، کە پێرفۆڕمەری سەرکەوتوو دەتوانێت ئەو تێکستانە وەک چیرۆکێک لە زمانێکی دیکەی جیاوازدا پیشانمان بدات، گێرانەوە لە بابەتی پێرفۆڕمانسدا، زمانێکی زیندوو و تازەیە کە ھەمدێ جار بەبێ ووتنی ھیچ ووشەیەک بینەر تێیان دەگات، بۆیە ھەڵبژاردنی دەقێک و چەمکی جیاوازی کولتووری لە نێوان دووکەسی نەتەوە و رەگەز جیاواز ئەوە دەخەملێنێ کە بینەر زمانی سێیەمی پێبگات، ئەمەش بۆخۆی سەرکەوتنێکی بەرچاوو بوو لە دیدی بینەری نمایشەکە بۆ ئیستاتیکای بینین و گەیشتنی فکری بەرھەمەکە بە شێوەیەکی سانا و تەئویلکردنێکی رۆشن بۆ کاری جدی.
لە رۆژی ٢٣ ی ئاداری ئەمساڵ ئەم کارە پێرفۆڕمانسییە لە کرۆسنۆ لە پۆلۆنیا نمایشکرا، ھونەرمەند (یووانا سارنێچکا) بە حەماسێکی زۆرەوە دەرژا بەناو رووداوەکام و بەتەواوەتی ھەستی بەو ئازارانە دەکرد کە لە ناواخنی مرۆڤێکی پەناھەندەدا بوو، ھەستت دەکرد ھەندێ جار گریانەکانی ناوەوەی بۆ راناگیرێت و تێکەڵ دەبێت بە کەشی نمایشەکە، ئەمەش بۆخۆی ھێزێکی زۆر دەردەخات لە تواناکانی نواندن لە شانۆ و جەستە و دەربڕیندا.
کارەکە بەگشتی تێڕوانینی دەرھێنەر زاڵتر دەبینرا وەک لە ئەکتەر، چونکە بیرۆکەی کارەکە کە بەناوی پەناھەندە یان پەنابەر دەھاتە نێو فەزای نمایشەوە زۆرتر باسکردنی چیرۆکی نیھاد جامی بوو وەک مرۆڤێک کە خۆی ئەزموونی پەنابەرێتی دەکات، دەتوانین بڵێین یۆوانا سارنێچکای ئەکتەر لەخشت دەدرا بۆئەوەی کەسایەتیەکی راستگۆیانەی پەنا ھەندە نمایش بکات.
ئەم بەرھەمە دووبەش بوو، یەکێک لەھۆڵێکی نمایشی ماڵی کولتوری کرۆسنۆ و بەشی دووەمی ھێنرایە دەرەوەی گۆڕەپانی سەنتەری شاری کرۆسنۆ، کە ژێر دارێکی گۆرەپانەکە بە چادرێکی نارێک و جلـو بەرگی پەنابەرانەی کارەکتەرەکە نمایشەکە بەرێوە دەچوو، پێرفۆڕمەر ھەوڵی دەدا بەو کەرەستە کەمانەی نمایش جۆرێک لە کەسایەتی بەھێز بۆ پەناھەندە درووست بکات کە بەرگەی گەرمی و ساردی و نەھامەتی و جەنگ و رەوو و نارەحەتی دەگرێت، ئەمەش ببوە خاسیەتێکی جدی و ئاوێتە لە دەروونی (یۆوانا سارنێچکا) وەک پێرفۆڕمەرێک، کە بینەر رادەچڵەکێنێ لە دیار دیمەنەکانی.
بەگشتی کەشی کارەکتەرەکە وەک مرۆڤێکی بێھیواش دەھاتە پێش چاوو کە تێپەڕیبوو بە نێوو جەنگەڵی رووداوھایەکی زۆر لە نائومێدی و یاخی بوون و پەرچەکردار، کە تێکڕایان وێنەی راستەقینەی ژیانی دەرھێنەرەکەمان دەخەنە بەردیدە کە ھونەرمەند ( نیھاد جامی) بوو.
ھەڵچنینەوەی ھیوا و دارمانی دووبارە وەک شریتێکی رۆتینی لە ژیانی خۆیدا دەیگواستەوە ناو دیمەنی کارەکەی .
ئەم نمایشە خاوەنی پەیامێکی ئینسانی بەھێز بوو و ھانی بینەرەکانی دەدا کە ھاوکاری کۆبکەنەوە بۆ پەناھەندە و بە چاوێکی ئینسانی جوانتر سەیریان بکەن.
نیھاد خاوەنی تێشویەکی زۆر لە چیرۆکی نەھامەتی و ئاوێتەکردنی بە جەستەی پێرفۆرمەرەکە ھێزێکی جوانی دەبەخشی بە جیاوازی ئەم کارەی لەگەڵ کارە ھونەریەکانی دیکەی.
*ئەم نمایشانە لە ٢٣/٣ بەھاوکاری ماڵی کولتووری کرۆسنۆ و دامەزراوەی کولتوری (والێزکا) لە پۆلەندا نمایش کرا.
دەرھێنەر : نیھاد جامی
پێرفۆڕمێر: یۆوانا سارنێچکا
سینۆگرافی : حەمە ھاشم
میوزیک : مارسێن مارشال
ڤیدیۆ: جاکۆپ کاسار
جینۆساید و لاند ئارت
لاند ئاڕت چییه؟
ھونەری زەوی Land art
هونەری زەوی یان هونەری خاک یەکێکە لە ئاڕاستەکانی هونەری چەمکگەرایی، وە گرنگترین بایەخی نمایشەکانی تۆمارکردنی فۆتۆگرافی یە، مانەوەی وەک دیدەنییەکی فۆتۆگرافی گرنگترین هەنگاوە لە وەبەرهێنانی بیرۆکەکەدا، بە بەراورد بە خودی ڕووداوەکە، ھەروەھا ئەم ھونەرە کاریگەری هونەری لە بەردەم چاودا دەمێنێتەوە و لە زھندا لێکدانەوەی بۆدەکرێت، چونکە گرنگی فکر و رۆچوونی فەلسەفی لەم جۆرە هونەرە دا بۆتە نادیار، چونکە لە مەزهەبەکەیدا چەمکێکە و پەیوەستە بە فکری مۆدێرن ئارتەوە، ئەمەش بە پەیوەندی نێوان هونەری زەوی و ژینگەی سروشتی دەردەکەوێت، کە بۆتە پێچەوانەی بیرۆکەی نمایشە هونەرییە باوەکانی کە لە نێو ھۆڵ و گەلەرییەکاندا نمایش دەکرێن.
لە تایبەتمەندییەکانیشی چەسپاندنی سروشتی دۆکیومێنتکردنیەتی و هەروەها پەرەپێدانی بنەمای دیالۆگ لە نێوان کرداری ڕووداوە هونەریەکە و بیرۆکەکەدا. لەکاتێکدا هەندێک لەپێکهاتنەکان لەئەنجامی گۆڕینی فاکتەرە کانی کەشوهەواوە ون دەبن، بەڵام تەنیا بەڵگەنامەی فۆتۆگرافی لەرووداوە هونەرییەکە دەمێننەوە.
ئامانجی هونەرمەند لە هونەری زەوی دا ئەوەیە کە بە زانیاری تۆپۆگرافیکێکی سەیر ەوە، ڕووبەرێکی زەوی داپۆشێت یان لە ناوچەیەکەوە بگوێزێتەوە بەم شێوەیە هونەر لە ڕێگای ژیان و ژینگەی سروشتی نزیک دەبێتەوە.
هونەری زەوی « دەبێتە شوێنەوارێکی کورت ماوە، چونکە شوێنەوارەکەی پەیوەستە بە گۆڕانکاری سرووشتی کە سڕینەوە و لابردن و ھەڵوەشانەوەیە وەک ئەوەی لە ژیاندا ڕوو دەدات .
ھەموو ئەمانە لەوکاتانە روو دەدەن کە ھونەر لە ئەبستراکتگەرایی شێوە نزیک دەبێتەوە و ھەندێجار کەسی دارێژەر ھونەرمەندیش نییە، وەک کرێکار یان جوتیارێک دەتوانێت بەبێ خواستی ئیستاتیکیش کارێکی لەو جۆرە ئەنجام بدات کە مەیلی ھونەری ووجودی نیە جگە لە خواستە پێویستی و کارەکەی خۆی.
كارى لاند ئاڕتى منیش جاران منداڵ بووم له شهنگال
كارێكى هونهرى زهوییه، بریتییه له درووستكردنى 3500 فرفڕۆكهى منداڵان به شێوهى كاغهزى رهنگاو رهنگ، كه گوزارشت دهكات له وون بوون و دهستبهسهراگرتنى 3500 ژن و كچى ئێزیدى لهلایهن داعشهوه، ئهم بهههمه هونهرییه ماتریاڵهكهى كاغهزى رهنگاورهنگه و گوزارشته بۆ چاوهڕوانى ئهو منداڵانهى كه دایكیان یان خوشكهكانیان لهدهستى داعشدان، فڕفڕۆكهكان به شێوهسهكى ئهندازهیی له بنارى چیاى شهنگال له سهر خاكى شهڕفهدین چهقێندرابوونن كاتێك با لێیدهدات دهسورانهوه، سورانهوهكان به ماناى چاوهڕوانى تاقهتپروكێنى منداڵهكان بۆ دایكییان، كه به داخهوه زۆربهیان هێشتا چاوهڕوانن و بهدواى پهروانهى فڕفڕۆكهكانهوه دۆش داماوون.
هونهرى دهربڕینخوازى و جینۆساید
هونهرى دهربڕینخوازى چییه ؟
قوتابخانەی دهربڕینخوازى
قوتابخانەی دهربڕینخوازى یان ئێکسپرێشنیستی یەکێک بوو لەو روانگه هونەرییانهى كه مشتومڕاى زۆرى لهسهر بوو، و یەکێک بوو لە گرنگترین ڕەوتە سەرەکییەکانی هونەری مۆدێرن لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا ئهمهش لهبهر ئهوهى لە کەشێکی نادادپەروەری و ستەمدا گەشهیسهند بوو لە ژێر ڕۆشنایی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا بووە، جگە لە تایبەتمەندییەکانی لە دەربڕینی کەسایەتی و خودی قووڵدا له فۆڕمى كاره هونهرییهكاندا.
دهربڕینخوازى بزووتنەوەیەکی هونهرى و ئەدەبییە کە لە ساڵی ١٩٠١ لە فەرەنسا دوای بڵاوبوونهوهى تابلۆکانی (ڤان کۆخ) و (گۆگان) سەریهەڵدا، چونکە تابلۆکانیان لە ساتێکی دیاریکراودا کاریگەریی ههبوو لەسەر شتەکان و لە ئەڵمانیاش زووتر و زاڵ بوو و لە ساڵی ١٩١٠ تا ١٩٢٥ درێژهى ههبوو، ئەم بزووتنەوەیە لە ئەڵمانیاوە بۆ ههموو وڵاتانی ئەوروپا بڵاوبووەتەوە .
بزووتنەوەی ئێکسپرێشنیستی لە ئەڵمانیا لە ڕووی ستایلییەوە لە ژێر کاریگەری نووسەری سویدی ئۆگست ستریندبێرگ و شاعیری ئەمریکی واڵت ویتمان بوو و کاریگەرییەکەی بۆ دەرەوەی ئەڵمانیا درێژبووەوە، بۆ نموونە لە ڕووسیا لێکچوونێکی گەورە لە نێوان ئێکسپرێشنیزم و تیۆری «ئێڤگن ڤاختانگۆڤ»دا دەبینینەوە کە ناسراوە وەک «واقیعی خەیاڵی»، کە بانگەشە بۆ بنەمای شێواندنی واقیع دەکات وەک ئامرازێکی داهێنان و دروستکردن، و پێی وایە ئامانجی هونەری شەرعی دەربڕینی هەستی هونەرمەندە نەک ھاوشێوەکردنی واقیع یان سروشت، لە ڕووی ناوەڕۆکەوە هونهرمهند و نووسەرانی ئێکسپرێشنیست پشتیان بە هونهرمهندان و نووسەرانی ڕووسی وەک لیۆ تۆڵستۆی و دۆستۆیڤسکی بەستبوو، هەروەها بەرهەمە شیعرییەکانی شاعیری فەرەنسی ڕیمبۆد “درەوشاوەیی” و شیعری شاعیری فەرەنسی بۆدلێر “گوڵەکانی خراپە” بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە کاریگەرییان لەسەر بەرهەمە شیعرییە سەرەتاییەکانی سەردەمی ئێکسپرێشنیستی هەبووە.
دهربڕینخوازهى ئەو میتۆدە هونەریە نیه کە هونەرمەند بە دوای وێناکردنی واقیعدا بگهڕێت، بەڵکو ئەو هەست و وەڵامانەی وێنا کردووە کە ڕووداوەکان لەناو کەسەکەدا دهورووژێنن.
دهربڕینخوازى ئەو ئامانجەیە کە هونەرمەند لە ڕێگەی شێواندن و زیادەڕەوی و فانتازیا و بەکارهێنانی توندوتیژی و دینامیکی توخمەکانەوە له فۆڕمى گشتییدا بەدەستی دەهێنێت.
لەدایکبوونی قوتابخانەی دەربڕینخوازی
هەرچەندە دەتوانرێت دەستەواژەی ئێکسپرێشنیزم بۆ بەرهەمە هونەریەکانی هەر سەردەمێک بەکاربهێنرێت، بەڵام بە تایبەتیتر پەیوەستە بە هونەری ئەڵمانی سەدەی بیستەمەوە.
ئێکسپرێشنیزم وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە ئیمپڕێشنیزم و هونەری ئەکادیمی سەریهەڵدا، وە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هونەری ڤانكوخهوه سەریهەڵدا، ههروهها ههندێكى دیكهى هونهرمهندان لەنێویاندا: ئێدڤارد مونچ، جەیمس ئەنسۆر، هۆدلەر، هێنری ماتیس – پێشەنگی قوتابخانە دڕندەگهرى – ئیگۆن شێلی، ماکس بێکمان، پابلۆ پیکاسۆ، پۆڵ کلی و زۆرى دیكه.
ئهمانه هەریەکەیان شێوازێکی زۆر تایبهت بهخۆیان پەرەپێداوە، بە بەکارهێنانی ئەو دەربڕینانەی کە ڕەنگ و هێڵهكان بەرهەمیان هێناوە بۆ پیشاندانی تەوەرە دراماتیکییەکانی هەست، بۆ گەیاندنی دەربڕینی ترس و تیرۆر و حاڵهته دهرونیهكانى مرۆڤ، یان بۆ نیشاندانی هێزی خەون و باری دەروونی و ئەوەی سروشت درووستى دەکات له کەسایەتی و خودی ناوەوە.
ئەم نیگارکێشانە دژی ئەوەی کە بە سروشتی ڕووکەشی ئیمپڕێشنیزمی ئەکادیمی دەیانبینی یاخى بوون و جۆرێكى دیكهى هونهریان پیادهكرد، ئەوان هەستیان بەوە دەکرد کە هونەری ئەڵمانی ڕۆحانییەتی تێدا نییە، و هەوڵیان دەدا بە دەربڕینێکی مۆدێرن و سەرەتایی و خۆبەخۆ و قووڵی ئەو کارە بکەن.
تایبەتمەندیهكانى هونهرى دەربڕینخوازى
قوتابخانەی ئێکسپرێشنیستەکان لە ڕەوتی مۆدێرنەکانی پێشووترەوە ئیلهامیان وەرگرتووە و ئێکسپرێشنیستەکان بە خێرایی ستایلێکیان پەرەپێدا کە بەهۆی توندی و بوێری و روانینى چڕهوهدهناسرێتهوه، ئەوان هێڵی رهق و تێكهڵى رهنگ و فڵچەی خێرا و زەق و کۆنتراستی ڕەنگەکان بەکاردەهێنن بۆ وێناکردنی دیمەنەکان و بابەتگەلی جۆراوجۆری مۆدێرن لە پێکهاتەی قەرەباڵغدا کە بە ناسەقامگیری و کەشوهەوای سۆزداری دیاریکراون.
زۆرێک لە بەرهەمەکانیان وەڵام بوو بۆ ئەو ناشیرینی و نا دادپهروهرییه كه له ژیانى مۆدێرندا دووچارى مرۆڤ دهبێتهوه، و ئەو دژایەتیانەی کە لە ژیانی مۆدێرن ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، جگە لە بێزاری و دڵەڕاوکێ و دوودڵى و تووڕەیی و توندوتیژی، بە تایبەت کە ئەو بزووتنەوەیە لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا سەریهەڵدا.
هونەرمەندانی ئێکسپرێشنیست بە کارە زیندووەکانیان و ڕەنگە بوێرەکانیان شێوازێکی بەهێزی ڕەخنەی کۆمەڵایەتییان پەرەپێدا.
ئێکسپرێشنیزم بەردەوام بوو و لە سەرانسەری ئەوروپا دا بڵاوبووەوە و دواتر زۆرێک لە هونەرمەندان بهرهو ئاقارى دیكهیان برد وهك و ڕەوتەکانی ئەبستراکت ئێکسپرێشنیزم، نیو ئێکسپرێشنیزم و قوتابخانەی لەندەن كه لێیەوە سەریان هەڵدا.
ئەم قوتابخانەیە لە دامەزراندنیەوە پەیوەندی بە جەنگی جیهانی یەکەمەوە هەیە، وەک چۆن لە ئەڵمانیاوە سەرچاوەی گرتووە، بۆ دەربڕینی ئەو کارەساتانەی کە بەهۆی شەڕەوە ڕوویاندهدا، کە تێیدا نیگارکێش بە شێوەیەکی زیادەڕەوی هەست و سۆز و تێڕوانینەکانی خۆی دەردەبڕێت، بۆ نموونە، ڕێوی وێنا ناکات، بەڵکو هەوڵدەدات ڤیکسێنیزمی ڕێوی و فێڵبازییەکەی بگەیەنێت، و لە نێو بەناوبانگترین پێشەنگەکانیدا: پیکاسۆ و هێنری ماتیس دهبینین، هێنری ماتیس ووتهیهكى بهناوبانگى ههیه دهڵێ: «دەربڕین له سەرووی هەموو شتێکەوە ئامانجە، چونکە ناتوانم ئەو هەستەی کە بۆ ژیان هەمه له شێوازی دەربڕینیم جیاى بکەمەوە.
ئەم قوتابخانەیە لە نێوان ساڵانی ١٩٠٧-١٩١٤دا بەناوبانگ بوو، و زۆرتر پهیوهست بوو به كارهكانى نیگارکێش پابلۆ پیکاسۆ و جۆرج براک و خوان گرەیس، و بەهۆی پشتبەستنی ئهم هونهرمهندانه بە بنەمای ئەندازەیی، هێڵی ڕاست و شێوەی ستوونی و گۆشەیی، ههندێك له هونهرمهندهكانى بهرهو قوتابخانهیهكى دیكه راپێچكرد كه ئهویش کوبێزم بوو.
هونهرمهنده بهناوبانگهكانى قوتابخانهى دهربڕینخوازى
ڤانکۆخ
ڤانکۆخ ئەمڕۆ یەکێکە لە بەناوبانگترین نیگارکێشەکانی دةربرِينخوازى و پۆست ئیمپڕێشنیست، هەرچەندە لە تەمەنی خۆییدا و لە کاتی ژیانییدا بە شێوەیەکی بەرفراوان قەدری نەدەگیرا، بەڵام ئێستا بەناوبانگە وەک ھونەرمەندێک بە زیندوویی و گەورەی بەرهەمەکانی کە بە بەکارهێنانی دەربڕین و سۆزداری ڕەنگی درەوشاوە و وزەبەخشی بەکارھێنانی رەنگ و بۆیەی ئیمپرێشینیستیانه تایبەتمەندن.
زەبر و زەنگەکانی ژیانی و نارەحەتی و ھەژاریی و نەخۆشی و دڵتەنگییەکانی کە لە نامەکانیدا بەڵگەیان لەسەرە، مەیلیان ههبووه بۆ زاڵبوون و شێواندنی تێڕوانینە مۆدێرنەکانى بۆ هونەرەکەی.
ڤانکۆخ لە ٣٠ ی مارتی ساڵی ١٨٥٣ لە هۆڵەندا لەدایکبووە، لە ساڵی ١٨٧٣ گەشتێکی کرد بۆ لەندەن، و بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٧٤ سەردانی پاریسی کرد، لە دەیەی دواى ئهوه دا بە چەند وێستگەیەکدا ژیانی گوزەری کردووە، لەنێویاندا وەک بانگخوازێکی ئایینی ئاسایی كاریكردووه.
لە ساڵی ١٨٨٣ دەستی بە نیگارکێشان کرووە، لە ساڵی ١٨٨٥-١٨٨٦ لە ئەکادیمیای ئەنتۆرب خوێندوویەتی و لەوێ سەرسام بوو بە چاپە ژاپۆنییەکان و بە کارەکانی روبنس، بۆیە لەھەندێ تابلۆکانی رەنگدانەوەی ئەوانەی لەسەرە،.
لە گەڕانەوەی بۆ پاریس لە ساڵی ١٨٨٦ هونەرمەندانی وەک دێگاس و گۆگان و سیوراتى ناسی و لە ئەنجامدا ئەو ڕەنگانەی کە بەکاریدەھێنان لە ژێر کاریگەری ئەو ھونەرمەندانە کەمێک رۆشنتربوون .
لە ساڵی ١٨٨٨ ڤانکۆخ لە شاری ئارلێس لە پرۆڤانس له خوارووى فهڕهنسا نیشتەجێ بوو، لەوێ لەلایەن گۆگانەوە سەردانی کرا و زنجیرە بەناوبانگەکەی تابلۆى ‹گوڵەبەرۆژەکان›ی کێشا. لە ساڵی دواتردا تێکچوونی باری دەروونی و نەخۆشی فشاری بۆھێناو ناچاربوو بچێتە سەناتۆریۆمێک لە سانت رێمی؛ هەر لەم قۆناغەدا بوو کە ‹کێڵگەی گەنم، لەگەڵ ههندێ له تابلۆ سروشتەکان›ی درووستکرد .
لە ساڵی ١٨٩٠دا کە تووشی نەخۆشییەکی نوێی خەمۆکی بوو، ھەستێکی نامۆو سەیری بۆ ھات بۆ خۆکوشتن، بۆیە تەقەی لە خۆی کرد و دوای دوو ڕۆژ گیانی لەدەستدا.
ڤینسێنت ڤانکۆخ، کوڕە گەورەی پیاوێکی چاکسازیخوازی هۆڵەندی و دایکێکی کتێبفرۆش بوو، لە ژیانییدا پیشەی جۆراوجۆری ئەنجامدا، لەنێویاندا پیشەی بازرگانی هونەر و پیاوی ئایینی، پێش ئەوەی لە تەمەنی بیست و حەوت ساڵیدا بڕیاربدات ببێتە هونەرمەند.
لە ماوەی دە ساڵ له کاری خۆیدا (١٨٨٠-١٨٩٠) نزیکەی ٩٠٠ تابلۆ و زیاتر لە ١١٠٠ کاری ھونەری و سکێچی لەسەر کاغەز بەرهەمهێناوە.
ڤانکۆخ کە تا ڕادەیەکی زۆر خۆی مامۆستای خۆی بووە، بە پەرۆشەوە کاری دەکرد لە کۆپیکردنی چاپەکان و خوێندنەوەی کتێبی ڕێنمایی وێنەکێشان و کتێبی وانەکانی سەدەی نۆزدەهەم، وەک کتێبی Exercises au fusain و cours de dessin ی چارڵز بارگ، ئەمانەش دەروازەیەک بوون بۆ ئەو و پێگەی خۆی وەک هونەرمەندێک بەدەستهێنا.
ئەو بۆچوونی وابوو کە پێویستە پێش کارکردن لەگەڵ ڕەنگەکاندا ھونەرمەند شارەزا بێت لە ڕەش و سپی، سەرەتا سەرنجی لەسەر فێربوونە سەرەتاییەکانی وێنەکێشانی فیگەر و ڕەندەری دیمەنەکان بوو لە ڕوانگەیەکی دروستەوە.
لە ساڵی ١٨٨٢ لە ماڵی دایک و باوکی لە ئیتێن ڕووی لە لاهای کرد، لەوێ هەندێک ڕێنمایی فەرمی لە ئامۆزاکەیەوە وەرگرت، ئەنتۆن ماوڤ، کە هونەرمەندێکی پێشەنگی قوتابخانەی لاهای بوو. هەر لەو ساڵەدا یەکەم بەرهەمی سەربەخۆی خۆی بە ڕەنگی ئاویی جێبەجێ کرد و دواتر خۆی خستە ناو نیگارکێشان بە رەنگی رۆنی، هەروەها چێژی لە یەکەم داهاتی خۆی وەک هونەرمەندێک وەرگرت، کاتێک مامی، بازرگانی هونەری کۆرنێلیس مارینۆس ڤانکۆخ، دوو کۆمەڵە کاری وێنەکێشانی دیمەنی شارۆچکەکانی لاهای پێڕاسپارد بۆ وێنەکێشانی شوێنە گشتی و ڕۆژانەیەکانی وەک دیمەنی وێستگەی شەمەندەفەر، کارگەی غاز و نەمامگە، بە پارەیەکی تاڕادەیەک گونجاو بۆ ئەوسەردەمی ڤانکۆخ.
لە مانگی ئایاری ساڵی ١٨٩٠، بۆ ئەوەی لە ئاوڤێرس سور ئۆیس نیشتەجێ بێت، کە شارۆچکەیەکە دەکەوێتە سەرووی پاریسەوە، لەوێ لە نزیک تیۆی برای بوو نزیک لە پاریس و لە ژێر چاودێری دکتۆر پاوڵ گاشێت، پزیشکی هۆمۆپاتی و نیگارکێشی ئاماتۆر بوو .
لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگدا، ڤانکۆخ بە تێکڕا ڕۆژانە تابلۆیەکی وێنەدەکێشا، بەڵام لە ٢٧ی تەمموزی ١٨٩٠ لە کێڵگەیەکی گەنمدا تەقەی لە خۆی کرد، دوای دوو ڕۆژ کۆچی دوایی کرد.
میراتی هونەری ئەو لە تابلۆ و وێنەکێشانەکانیدا پارێزراوە کە لە دوای خۆی بەجێی هێشتووە، هەروەها لە نامەنووسیینە بەرفراوانەکانیدا، بە پلەی یەکەم لەگەڵ تیۆ، کە شێوازەکانی کارکردن و مەبەستە هونەریەکانی ئاشکرا دەکات و وەک بیرهێنانەوەی ڕۆڵی سەرەکی براکەی وەک پایەیەکی سەرەکی پشتگیریکردن لە کارەکانی و دیکۆمێنتکردنی ژیانی پیشەیی خۆی ماونهتهوه، تا کاتی مردنی لە ساڵی ١٨٩٠دا، کارەکانی ڤانكؤخ دەستی کردبوو بە ڕاکێشانی سەرنجی ڕەخنەگران.
تابلۆکانی لە ساڵۆنی ئیندیپێندێنتس لە پاریس لە نێوان ساڵانی ١٨٨٨ بۆ ١٨٩٠ و لەگەڵ Les XX لە برۆکسل لە ساڵی ١٨٩٠ نمایش کران.
وەک گۆگان بۆی نووسیبوو، کارەکانی ئەم دواییەی کە لە ئیندیپێندانتس لە پاریس بینرابوون، لەلایەن زۆرێک لە هونەرمەندانەوە وەک « سەرنجڕاکێشترین” بوون و یەکێک لە تابلۆکانی لە پێشانگای ساڵی ١٨٩٠ لە برۆکسل فرۆشرا.
لە مانگى یهكى ساڵی ١٨٩٠دا ڕەخنەگر ئەلبێرت ئاوریە وتارێکی تەواوي لەسەر ڤانكؤخ بڵاوکردەوە، هونەرەکەی لەگەڵ بزووتنەوەی هێماخوازی لەدایکبوودا هاوتەریب کرد و تیشکی خستە سەر ڕەسەنایەتی و چڕی دیدگای هونەری.
تا سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی یەکەم، لەگەڵ دۆزینەوەی ژیرییەکەی لەلایەن فۆڤەکان و ئێکسپرێشنیستەکانی ئەڵمانییەوە، ڤینسێنت ڤانكۆخ گەیشته ئەوەی وەک کەسایەتییەکی پێشەنگ لە مێژووی هونەری مۆدێرندا سەیر بکرێت.
ئێدڤارد مۆنش
نیگارکێشی بەناوبانگی نەرویجی ئێدڤارد مۆنش لە ساڵی ١٨٦٣ لە شاری لوتۆن لە وڵاتی نەرویج لەدایک بووە و شێوازێکی تایبهتى نیگارکێشانی لەسەر بنەمای تەوەرە دەروونییەکان هێنایه كایهوه و تابلۆکەشی (The Scream) کە لە ساڵی ١٨٩٣ کێشاوە، بە یەکێک لە گرنگترین بەرهەمەکانی له مێژووی هونەردا لهقهڵهم دهدرێت.
له كاره سەرەتاییەکانیدا تاریکى زۆر دهبینرێت و رهنگى تۆخ بهكاردههێنێت و جەخت لەسەر شێوازی مرۆڤى دهروون شێواو و ترس دهكاتهوه. تابلۆى Scream لە ساڵی 2012 بە زیاتر لە 119 ملیۆن دۆلار فرۆشرا و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد.
لە ساڵی ١٨٦٤دا مۆنش لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان لە شاری ئۆسلۆ کرد و دوای چوار ساڵ دایکی تووشی نەخۆشی سیل بوو کۆچی دوایی کرد، بەمەش زنجیرەیەک نیگهرانى لە خێزانەکەیدا روویاندا، دواتر سۆفیاى خوشکیشی لە ساڵی ١٨٧٧دا تووشی نەخۆشی سیل بوو و گیانی لەدەستدا كه تەمەنی پانزە ساڵ بوو، خوشکێکی دیکەش زۆربەی ژیانی لە دامەزراوەیەکی تەندروستی دەروونی بەسەر برد، و تاکە براکەی لهتهمهنى سى ساڵییدا بەهۆی هەوکردنی سییەکانەوە مرد، بۆیه ئهم رووداوانه كاریگهرى زۆریانكرده سهردهروونى مۆنش و رهنگییان دهدایهوه له تابلۆكانییدا.
مۆنش لە ساڵی ١٨٧٩ پەیوەندی بە کۆلێژی تەکنەلۆجیاوە کرد بۆ ئەوەی ببێته ئەندازیار، بەڵام دوای ئهوهى ئارهزووى بۆ هونهر زیاتر بوو و دواى ساڵێک ئارەزووی ئەندازیاری نهما، جێی هێشت و لە ساڵی ١٨٨١ پەیوەندی بە پەیمانگای شاهانەی هونەر و دیزاینەوە کرد، دوای ساڵێک لەگەڵ شەش هونەرمەندی دیکە شوقەیەکی بچووکیان بەکرێ گرت و یەکەمین پێشانگای وێنەکێشانی لە گەلەری پیشەسازی و هونەر كردهوه.
دوای سێ ساڵ لە خوێندن و پراکتیک، مۆنش مافى خوێندنى وەرگرت بۆ ئەوەی لە پاریس بخوێنێت، دواتر دوای گەڕانەوەی بۆ ئۆسلۆ دەستی کرد بە کارکردن لەسەر وێنەکێشانی نوێ، لەوانە تابلۆی فریشتهى نەخۆش کە لە ساڵی ١٨٨٦ تەواوى دەکات، ئهمهش بە یەکەم بەرهەمی دادەنرێت کە نیشانى دهدات كه مۆنش قوتابخانەی واقیعی بهجێهێشتووه، تابلۆکە بە شێوەیەکی ڕەمزی ئاوێته بوونى هەستەکان دهردهخات، كه ههندێك له رهخنهگران واى بۆ دهچن ڕەنگە هەستەکانی سەبارەت بە مردنی خوشکەکەی وێنا بکات، کە نۆ ساڵ پێش نیگارکێشانی تابلۆکە یه.
لە ساڵی ١٨٨٩ (واتە کاتێک باوکی کۆچی دوایی کرد) تا ساڵی ١٨٩٢، مۆنش لە فەرەنسا ژیاوە و بهو پاره كهمه ژیاوه كهدهوڵهت پێی بەخشیوە و ئەو قۆناغە بەرهەمدارترین و ئاڵۆزترین قۆناغی ژیانی هونەری بووە، ههر لهم ماوهیهدا ٢٢ تابلۆى كێشاوه کە ناوی لێنا فریزی ژیان، بۆ ئەوەی دواجار لە پێشانگای بەرلین لە ساڵی ١٩٠٢ نمایشی بکات.
ڕەنگە ئەو ناوانەی کە مۆنش بەکاریدههێنا بۆ تابلۆکانی، وەک بێهیوایی لە ساڵی ١٨٩٢، خەمۆکی لە نێوان ساڵانی ١٨٩٢-٩٣، دڵەڕاوکێ لە ساڵی ١٨٩٤، ئیرەیی لە نێوان ساڵانی ١٨٩٤-٩٥، و تابلۆى ترسلە ساڵی ١٨٩٣، کە بە یەکێک لە گرنگترین تابلۆکانی جیهان دادەنرێت، دۆخی دەروونی و شپرزهییهكهى بە تەواوی ڕوون بكهنهوه، ئەم کۆمەڵە تابلۆیە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و زۆری نەخایاند مۆنش ناوبانگێکی نێودەوڵەتی لە گۆڕەپانی هونەردا بەدەستهێنا، لە ئەنجامدا ژیانى كهمێك گۆڕا و توانى وهك مرۆڤێك بژیهت و خێزان پێك بهێنێت.
لە سەرەتای سەدەی هەژدەهەمدا خووی دایه خواردنەوەی زۆر و کۆنترۆڵی خۆی لهدهستدا، لە ساڵی ١٩٠٨ تووشی ئیفلیجی بەشێکی جهستهى بوو، دوای ئەوە بەرهەمی گەورەی بەرهەم نەهێنا.
له ساڵى 1909 له خهستهخانه دهرچوو و ڕووی كرده لادێیهك لە شاری ئێکلی نزیک ئۆسلۆی نەرویج و لەوێ بە تەنیا دەژیا و دەستی کرد بە نیگارکێشانی دیمەنی سروشتی.
نێوان ساڵانی ١٩١٨-١٩١٩ ناوچەکەی تووشى ئهنفلۆنزایهكى كوشنده هات و مۆنش بهسهختى نهخۆش كهووت، بەڵام چاکبووەوە، لە ٢٣ی ژانویەی لە شاری ئێکلی زێدى خۆى کۆچی دوایی کرد، مۆنش تا مردنی وێنەی کێشاوە، زۆربەی هەستە جیاوازەکانی وێنا دەکرد و چەندین نەخۆشی جەستەیی و دهروونى خسته ناو بەرهەمەکانی.
سهرچاوه و پەراوێزەكان:
1- گۆڤارى جینۆساید، تاوانێكى گهوره و وانهیهكى بچووك_ ئاماداكردنى: عهدنان ئهحمهد 2021
2- حهمه هاشم – رۆژنامەی ھاوڵاتی ژمارە(١٨٧٨).. ٢٠٢٠/٧/٦
3- تێڕوانین و بینگەی یەکەمی ستایڵی تایبەتیم لە کاری ماسک دا، دیداری تایبەت، چوار شەممە، ١٣/٤/٢٠٢٢ژمارە ١٩٦٤ ڕۆژنامەی ھاوڵاتی.
4- نورمان نيماك_ تاريخ الابادة الجماعية- منشورات جامعة اكسفورد 2022.
5- التعبيرية فى الفن التشكيلى د نعيم عطية – 2021 منشورات مكتبة النور
6- التعبيرية- عبد الغفار المكاوى – 2014 – الهيئة المصرية العامة للكتاب و النشر.
پەراوێزەكان
گۆڤاری ئایندهناسی، تهوهری (جینۆسایدن تاوانێكی گهوره و وانهیهكی بچووك) كه (عهدنان ئهحمهد) ئامادهی كردووه. 2021
هەمان سەرچاوەی پێشوو
نورمان نیماك_ تاریخ الابادە الجماعیە – لاپەرە 178-185
گۆڤاری ئایندهناسی، تهوهری (جینۆسایدن تاوانێكی گهوره و وانهیهكی بچووك)
ماددەیەكی تایبەتە و بۆ قالبكردنی پەیكەر بەكاردێت
گۆڤارا مەتین گۆڤارا مەتین